دوا دوو ڕیانی بەردەم پارتی و یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 670 جار بینراوە

دوا دوو ڕیانی بەردەم پارتی و یەکێتی 

هێرش عبدالرحمان

تا لەنزیکەوە لەگەڵ لێپسراوانی مەلەفی عێراق ، لەئیدارەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانەنیشی ، نازانی کە مەسعود بارزانی بەڕیفراندۆمە دۆڕاوەکەی چ کارەساتێکی سیاسی بەسەر ھەرێمی کوردستانی ھێناوە …

ڕیفراندۆم ھۆکاری سەرەکی ئەو پەراوێز خستنەو پشت تێکردنەی ئەمریکایە لەدۆخی سیاسی ھەرێم تاھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژە دەکێشێ ، ڕەنگە تادوای ھەڵبژاردنەکانیش بەردەوام بێ ، بگاتە ئەو دووڕیانەی کەشتێک نەمێنێ بەناوی ھەرێم یا حکومەتی ھەرێم ، بەیاسای پارێزگاکان مامەڵە لەگەڵ ھەرێم بکەن ،ئەگەر ھەردوو حزبی دەسەڵاتدار بەپەلەو بەزووترین کات ئەم دووڕێگایە نەگرنەبەر :-

یەکەم ، چی پارەی دزراوەی چەند ساڵی رابردووە بیھێنەوەو ، خزمەتی ئەو ھەرێمەی پێبکەن و ، ژیان بۆ خەڵک بگەڕێننەوە …

دووەم ، سازش بۆ ھەموو ھێزە کوردیەکان بکەن و ، بەتیمێکی بەھێزەوە بچنە بەغداد و ، شەڕی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوردا بکەن …

بەڵام ھەر ھەوڵێک لەدەرەوەی ئەم ڕێگایە ، بەنموونە( کارکردن لەگەڵ بەدیلی عەبادی – مالیکی ) قوڕەکە بۆ کورد خەستتر دەکا ، چارەنووسی مالیکیش لەچارەنووسی یەکێتی و یەکگرتوو و ئەو کۆمەڵە کاربەدەست و کۆنگرێسمانە باشتر نابێ ، چونکە ھەر ھێزێک بیەوێ خۆی بەپارتی ڕاست بکاتەوە ئەو ھێزە مەرگی خۆی ڕادەگەیەنێ …

دواتر ئەگەر عەبادی لەھەڵبژاردنەکان خاوەنی یەک کورسی بێت ، ھەر دەبێ سەرۆک وەزیران بێ ! ئەمە خواست و ویستی ئەمریکایە ، دەبێ عەبادی وەک کەسایەتی و دەوڵەت و ناوەند بەھێز بێ ، ھەموو کەسایەتی و ھێزو ھەرێمەکانیش لەبەرامبەر عەبادی و ناوەند بێ ھێزبێ …

بەڵام پەیڕەوکردنی ئەو دووخاڵە و داڕشتنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەمریکا ، بەشێوەکی پراگماتی و لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی مۆرکراو دۆکێمێنتراو ، لەجیاتی قسەو بەڵێنی زارەکی ، زامنی مانەوەی ھەرێم دەکا وەک قەوارەیەک ، یا وەک ھەرێمێکی دانپیانراو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.