ستاندەر
بەگوێرەی نوسراوێک کە پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئاراستەی قایمقامی قەزای دوبزی کردوە تیایدا داوای گەڕانەوەی عەشیرەتە عەرەبیەکان دەکات بۆ ئەو ناوچەیە کە پێشتر لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریب ھێنرابونە ناوچەکە یەکێک لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە گونی پەرکانەیە کە مەترسی تەعریبی لەسەرە، چاوەڕێ دەکرێت ئەو ھەڵمەتە درێژە بکێشێت.
جێ ی باسە ستاندەر چەند ھەوڵێکی دا بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ دڵنیابونەوەی لەو نوسراوەی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بەڵام نەگەیشتە زانیاری تەواو.
بەڵگە: تەعریب لە ناوچەیەکی کوردستان دەستی پێکردەوە
