سوتاندنى بارەگاى پێنج حیزبەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

سوتاندنى بارەگاى پێنج حیزبەکە

عمر على محمد

یەکێک لە دیارترین سیماکانى خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییە لە هەرێمى کوردستاندا، سوتاندنى بارەگاى پێنج حیزبەکە بوو، لە خۆپیشاندانەکانى پێشوودا هەموو ناڕەزایەکان ئاڕاستەى دوو پارتە دەسەڵاتدارەکە بوو، داواکاریەکانیش بۆ گۆڕینى سیستمى حوکم و چارەسەرى گەندەڵى بوو، لەبەرئەوەى لەوکاتەدا سآ حیزبى گۆڕان و کۆمەلڕ و یەکگرتوو لە بەرەى ئۆپۆزسیۆندابوون و هەمووشیان بەشداریەکى چالاکانەیان هەبوو لە خۆپیشاندانەکانى 17ى شوبات و سەراى ئازادى، لەبەرئەوە خەڵک هیوایەکى پێیان هەبوو کە بە پشتیوانى ئەوان بتوانن گۆڕانکارى لە سیستمى حوکمدا بکەن و لە رێگەى کۆمەڵە پاکێجێکەوە کە پێشکەش بە حکومەتیان کرد، بتوانن رێگە لە زیادبوونى گەندەڵى بگرن و لە ئاستێکدا بیوەستێنن و گەندەڵکارانیش بەسزا بگەیەنن. بەڵام لەگەلڕ راگەیاندنى کابینەى هەشت دۆخەکە گۆڕا ،هەریەک لە حیزبەکانى ئۆپۆزسیۆن هەڵپەى ئەوەیان بوو کە بەشدارى لە حکومەتدا بکەن و هەریەکەیان هەوڵى دەدا کە پشکى شێریان بەربکەوێت، حیزبەکانى ئۆپۆزسیۆن لەیەکتر جیابوونەوە پاکێج و هەموو شتێکیان لەبیرکردو هەریەکە دەیویست پشکى زیاترى بەربکەوێت، لەکاتێکدا کە پێویست بوو ئەو سآ حیزبە بە پلانێکى ستراتیجیەوە لە نێوان خۆیاندا بەشدارى حکومەتیان بکردایە و بەشداریکردنەکە بۆ کۆمەڵێک ئامانجى گرنگى نیشتمانى بوایە، وەک گۆڕینى سیستمى دەسەڵات و ئەنجامدانى چاکسازى و روبەڕوبوونەوەى گەندەڵى و چەسپاندنى شەفافیەت و دادپەروەرى لە دەسەڵاتدا.
پارتە ئۆپۆزسیۆنە کۆنەکان لەگەلڕ هەردوو پارتى دەسەڵاتدار بۆ ماوەى زیاتر لە سآ سالڕ و نیو لەپالڕ حکومەتێکى گەندەلڕ و بآ پلان و بەرنامەدا مانەوە، بەبەرچاویانەوە مووچەى فەرمانبەران پاشەکەوت کرا، سەروەرت و سامانى وڵات قۆرغ کراو بە هەدەر درا، دەستیانگرت بەسەر هەموو داهاتى نەوت و خاڵە سنوریەکان، هەموو پڕۆژەکانى گەشەپێدان وەستا، زۆربەى کۆمپانیاکان ئفلاسیان کرد، بەڵام ئەم حیزبانە بآ دەنگ و بآ هەڵوێست درێژەیان بە بەشداریەکەیان لە حکومەتدا داو کەس نەهاتە دەرەوەو هەڵوێستێکى شیلگیرانەى رونیان نەبوو بەرامبەر بەو حکومەتە و ئاوڕێکیان لەو دۆخە ناهەموارە نەدایەوە کە بەسەر گەل و نیشتماندا هات. لەماوەى سآ ساڵى بەشدارى ئەو پارتە سیاسیانەدا وێنەیەک لەبەرچاوى خەڵک دروست بوو کە ئەم پارتانە هەموویان یەک ئامانجیان هەیەو بەهەمان ریتمى سیاسى کار دەکەن و کەسیان ئامادە نیە قوربانى بەرژەوەندیەکانیان بدەن لەپێناو جەماوەردا. لە بەرامبەر ئەو وێنەیەدا جەماوەر بەشێوەیەکى گشتى رق و توڕەییەکى بۆ دروست بوو بەرامبەریان و زۆرینەى هاوڵاتیان دەیانوت بەخوا ئەمانە هیچیان جیاوازیان نیە و سەگى سپى و رەش هەر سەگە. لە خۆپیشاندانەکاندا ئەو رق و توڕەییە بوە واقیع و بەرجەستەبوو، چونکە خەڵک بەتایبەتى فەرمانبەران کۆتایى بە هەموو ئارامى و دان بەخۆدا گرتنەکەیان هات و رژانە سەر شەقام و لە دروشم و هاوارەکانیاندا هەموانیان خستە یەک قاڵب و لە زۆر شوێن هەموو حیزبەکانیان سوتاند، تەنانەت ئەو حیزبانەش کە ماوەیەکە زۆر خۆیان وا دەردەخەن کە پشتیوانى لە داوا رەواکانى خەڵک دەکەن و دژى حکومەتى گەندەڵى هەرێمن، لەو هێرش و سوتاندنە رزگاریان نەبوو.
کەواتە سوتاندنى بارەگاى پێنج حیزبەکە پەیامێک بوو لە خەڵکەوە بۆ پارتە سیاسیەکان، کە ئیتر ئێمە ئەو جۆرە فۆڕمەمان لەکارى سیاسى پآ رەوا نیە و بەو ئالیەت و گوتارەوە هەمووتان چوونە ریزى پارتە سیاسیە تەقلیدیەکان و پێویستە کوردستان بەرەو کرانەوەو گۆڕانکارى و چاکسازى بڕوات بە هەموو ئەو حیزبانەشەوە کە داواى چاکسازى و گۆڕانکارى دەکەن. چونکە ئەو حیزبانە دوو جۆرن یان حیزبێکن عاشق بە دەسەڵات و هەموو رێگەیەک دەگرنە بەر بۆ گەیشتن بە دەسەڵات هەر لە رێکەوتنى ستراتیجى لەگەلڕ دوو پارتە دەسەڵاتدارەکە هەتا پەیوەندى نهێنى و پاراستنى بەرژەوەندیەکان و وەرگرتنى رشوەو دەیان شتى تر، یان بآ دەنگن لە ئاست دەیان گەندەڵى و پەردەپۆشکردنى هەتا پۆستێکى باشتریان پآ بدرێت.
چاوى پارتەکانى دەرەوەى دەسەڵات لە کوردستاندا لە سەر بەدەستهێنانى کورسیە نەک بینینى نەهامەتیەکانى خەڵکء بەرژەوەندیەکانى باڵاى نیشتمان و هەوڵدان بۆ چارەسەریان. لە بەرامبەر ئەمانەدا ئەو پارتانەن کە لە دەسەڵاتدان و چارەنووسى گشتى هەرێمەکەیان بەدەستە، ئەمانە پێیان دەوترێت شێتى دەسەڵات، ئەمانە بەجۆرێک خۆشەویستى دەسەڵات و مانەوە لەسەر کورسیەکانیان چۆتە دڵیانەوە گەیشتوونە ئاستى شێت بوون. لەم ئاستەشدا ئیتر عەقلڕ لەکار دەوەستێت و گوێگرتن نامێنێت بۆ کەسانى روناکبیر و دڵسۆز و ئەکادیمى و رَکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و لایەنە سیاسیەکان، لەبەرئەوە لە جیاتى گەڕانەوە بۆ هێزى لۆژیک، پەنا بۆ بەکارهێنانى لۆژیکى هێز دەبەن . وا دەبینن هەموو بەرژەوەندیەکانى گەل و نیشتمان لەسەر دەستى ئەمان دەپارێزرێت و هەر داوایەک لەدواى ئەمەوە هەبێت پیلان و ئاژاوەگێڕى و دەستى دوژمنانە، ئەم هەستەش لەلاى دەسەڵاتداران بەهۆى ئەو گروپە بەرژەوەندیخوازانەوە بۆیان دروست دەکرێت لە پیاوانى کار و سەربازى و میدیاکار و رۆژنامەنووس و ئەکادیمیا ،کە زیاتر هانیان دەدەن بۆ سوربوون لەسەر مانەوەو دژایەتیکردنى هەموو ئەوانەى داواى چاکسازى و گۆڕانکارى دەکەن. لە ئەنجامى ئەمەشدا لە دەرەوەى عەقلڕ هێزى بازوو بەکار دەهێنن و بەو رێگە چارە ئەمنیەش رێگە خۆشدەکەن بۆ ئەشکەنجە و ئازارى گەنجان و خۆپیشاندەران و رشتنى خوێنى گەلەکەیان.
دواجار گەل بە شێوەیەکى گشتى بە شوێن فریادڕەسێکى نوێدا دەگەڕێت. لەناو هەریەک لەو پارتە سیاسیە تەقلیدیانەشدا کۆمەڵێک دەنگى ناڕازى هەن،کە چالاک و هوشیارن و هەموو ئەو راستیانەش دەزانن ،نیگەرانن لە ئاست دۆخەکەو زۆربەشیان دەیانەوێت هەنگاو بنێن بەرەو نوێبوونەوەو گۆڕانکارى بۆئەوەى لەم قۆناغە هەستیارەدا گەل بەبآ رابەرایەتى نەمێنێتەوە، ئەگەر ئەو کەسایەتیانە لەم کاتەدا بە هەڵوێستێکى نوێوە ئەو پارتە تەقلیدیانە بەجآ بهێڵن و بتوانن بە بەرنامەیەکى نوێوە بێنەوە ناو خەڵک بە پلانێکى نوێوە کارێکى سیاسی نوێ بنیات بنێن، ئەگەرى ئەوە هەیە کە هیوایەک بگەڕێتەوە بۆ خەڵک و پشتیوانیان لێ بکەن بۆ هێنانەدى ئامانجە سیاسیەکانیان کە خۆى لە گۆڕانکارى و چاکسازى و روبەڕوبوونەوەى گەندەڵیدا دەبینێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.