(مخربین )ەکان دوێنێ یان تێکدەرەکانی خۆپیشاندەری ئێستای ھەرێمی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 530 جار بینراوە

sarkawt

 

 

 

 

 

 

 

سەرکەوت حمد ابراهیم 

ھەموومان کەم تازۆر ئاشنابووین بەحوکمی بەعسیە فاشیستەکانی عێراق کە ئامانجیان بنیادنانی کومەڵگایەکی داشۆرابوو لە عەقڵ لەپێناو بەدیھێنانی حکومرانیەکی ھەتاسەر درێژخایەن مانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵات لە عێراق و بەتایبەت ھەرێمی کوردستان ،
ھەمشیە ئامانج سەرخستنی سیاسەتی بە بەعسی کردن سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگابوو،ئەوانەی لە دەرەوەی فکری سیاسی بەعسیزم بوونایە ،بە خراپترین شێوە بەرەنگاریان دەبوونەوە بە خیانەتکارو تێکدەر ناویان دەبرا (مخریب) ھەوڵی قەلاچۆکردن و لەناوبردنیا دەدرا بە ھەموو شێوەیەک ،زیندانەکانی رژێمی بەعسیەکان گەواھیدەری ئەو راستیەن کە سەدان پێشێلکاری دەرحەق بە مافەکانی مرۆڤ و ئینسانی کراوە..

لەکاتێکدا تاک بەتاکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان جگە لە خاک فرۆش و جاشەکان رەوایەتیان دەدا بە خەباتی سیاسی و مەدەنی و چەکداری ئەو ھێزانەی دژ بە بەعسیە فاشیستەکان خەباتیان دەکرد،لەلای بەعسیەکانی بە مخریبین ناویان دەبرا ،

بەڵام لە دوای روخانی رژێمی فاشیستەکانی بەعس ،دامەزراندنی عێراقی نوێ لەسەر بنچینەی تەوافوقی نیشتمانی و فیدراڵی ،ئەو مۆدێلە سیاسیەی بەعسیەکان ھاتە ناو سیاسیەکانی ھەرێم ،ئەوەی ئەمرۆ لەکوردستان دەبینرێت سیستەمێکی شکست خواردووی ،نا دیموکراسیە بۆیە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە ئەرکی خۆیانی دەزانن داوای گۆرینی ئەم سیستەمە شکست خواردووە بکەن کەھیچ سیمایەکی دیموکراسی و شەفافیەتی تێدا بەدی ناکرێ ،ناکرێ و نابێت ھاوڵاتیانی بەشەرەفی کوردستان بێدەنگ بن لە ئاست ئەو ھەموو فەسادیەو پێشێل کاریانەی بەرامبەر کەرامەتی ھاوڵاتیان دەکرێ لەکاتێکدا ھیچ خێزانێک.بێبەش نیە لە قوربانی دان بۆ بەدیھێنانی حکومەتێکی دیموکراس و دوور لە دەست تێوەردانی حیزب و بنەماڵە لەکۆی کایە سیاسی و دامەزراوە حکومیەکان…

بۆیە ئەودەنگە نارەزایەی ئێستا ھەیە ،دەربرینی بەشێوەی خۆپیشاندا ومانگرتنی فەرمانبەران و مامۆستایان دەنگێکی حەقی تەواو مەدەنیانەیە ،ھاوڵاتیانی کوردستان خەباتیان بۆئەوە کرد سیستەمێکی دیموکراسی وشەفاف لە کوردستان دابمەزرێت و کۆتای بە سیستەمی دکتاتۆریەتی بەعس و سدامیەکان بێت نەوەک بۆ بنیاد نانی ھەمان سیستەمی دکتاتۆری بە سەرۆکایەتی سەرکردەکانی کورد و بنەماڵە و خێڵگەرای ،.ئەمرۆ زیندانەکانی پارتی یەکێتی پرن لەوکەسانەی نایانەوێت لە چوارچێوەی حکومرانی بنەماڵەو خێڵ بەردەوام بن ،ھەموو ھەوڵێکدەدەن بۆ بەدیھێنانی چاکسازی بنچینەی لە سیستەمی شکست خواردوو ئێستای ھەرێم ،ناێانەوێ چیتر فیرعەون ربۆتەکانی بنەماڵەی جلالی و بارزانی سەروەتی و سامانێ ئەو وڵاتە تاڵان فرۆش بکەن ،داھاتەکەی لە قومارخانەکانی دەرەوە بەدۆران بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.