سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی ڕەخنەی توند لە پارتی دەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 425 جار بینراوە

ستاندەر
سکرێتری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەبارەی نزیکبونەوەی پارتی و مالیکی لە ژێر ناونیشانی (بیرھێنانەوەیەکی پێویست) ڕەخنە لە پارتی دەگرێت کە پێشتر ئەویان بەوە تۆمەتبار دەکرد دەستی لەگەل مالیکی تێکەڵ کردوە.
لە بەشێکی وتارەکە عادل موراد نوسیویەتی ”  مافی خەڵکی کوردستانە بپرسن بۆچی و چۆن مالیکی کەتا دوێنی نان بڕ و بوجەبڕی خەڵکی کوردستان بو لەدیدی چەند کەس و لایەنێک ئێستا چۆن بۆتە دۆست و ڕزگار کەر، و داوای نێوەند گیری و کاری خێری لێ دەکرێت لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتێ فیدراڵی عیراق، و دەنگۆی بەستنی ھاوپەیمانیەتی لە گەڵی وەک فریاد رەسێک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتو بڵاوبۆتەوە”
دەشڵێت “ئەگەر ئەو ھەموو تۆمەتانەی کەدرایە پاڵ مالیکی راست بوونایە ئێستا بەچ روێکەوە پەنای بۆ دەبەن تا ئاوێک بەم ئاگردا بکات و ڕۆڵی خێر بگێڕێت بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی عیراق، بەڵام وادیارە ئەوانەی کوردستانیان بەم دەردە برد و بەناوی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ چارەنوسی گەل و نیشتمانیان بەرەو ھەڵدێرێکی ترسناک برد و خەریکە ئەوەی کە بەدەستیشمان ھێنابوو بەخەبات و قوربانی چەندین ساڵ زۆر بەئاسانی لەدەستی دەدەین، نایانەوێت دان بەشکست و داروخانی سیاسەتەکانیان بنێن و بەردەوام دەبن لە ھەوڵ بۆ مانەوە لە ریێ فریودان و شاردنەوەی راستیەکان.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.