ستاندەر
رێبوار عەلی یەکێک لە سەرکردەکانی پێشوی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت “لاوازترین سەرکردایەتی یەکگرتوو لە مێژوویدا ھی ئێستایە و ئەو حیزبە لەبەردەم ھەڕەشەی بچوک بونەوەیە و چارەسەری تەنھا ئەوەیە ھاوپەیمانی لەگەل یەکێتی و پارتی بکات”
وتیشی “ئەو پاڵپشتیەی ئێستا یەکگرتوو لە حکومەت دەیکات زەرەری تێدادەکات و باجەکەی دەدات و لە زۆر قۆناغ یەکگرتوو بۆتە فریاد ڕەسی حیزبەکانی دەسەڵات”
رێبوار عەلی ڕاشیگەیاند “پێویستە یەکگرتوو بگەڕێتەوە بەرەی میللەت و بەھەڵوێستەکانیدا بچێتەوە ئەگەر دەیەوێ بە بەھێزی بەردەوام بێت”