ستاندەر
ئەمرۆ 31/12/2017 پێگەی “العربی الجدید” نهێنی هەوڵێكی حكومەتی عێراقی ئاشكرا كرد كەلەو كاتەی حكومەت مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم ناكات بەڵام لەهەوڵدایە بەدەر لە پارتی مامەڵە لەگەڵ لایەنەكانی تر بكات.
سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە كە ئێستا وەفدێكی باڵای یەكێتی لەبەغدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. هەروەها وەفدێكی باڵای چەند هێزێكی سیاسی كوردستان بەنیازن بگەنە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراقی.
هەروەها سەعدوالحەدیسی رایگەیاند: چاوەڕوانیین وەفدێكی كوردی سەردانی بەغدا بكات كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم ناكات بەڵكو نوێنەری چەند لایەنێكی سیاسین بەمەبەستی چارەسەری كێشەكان.
هەروەها حەدیسی رایگەیاند: دۆسیەی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر موڵكی هەموو لایەنەكانە نەك تەنها حزبێك -بەئیشارەتدان بە پ.د.ك-.