ئێران و هەرێمی کوردستان ؛ شەپۆڵی خۆپیشاندەران

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

کەمال چۆمانی

ئێران لە دونیادا دۆستەکانی کەمترن لە نەیارەکانی، نەیارەکانیشی هەرە بەهێزەکانی دونیان، کەچی هێندەی بزوتنەوەی سەوز لە ٢٠٠٩ و ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستا ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، سەرکردایەتیی ئەو وڵاتەی توشی ترس و دڵەڕاوکێ نەکردوە. هەڕەشەکانی دەرەوە هەمیشە لەلایەن دەستەڵاتدارە نادیموکرات و دیکتاتۆرەکانەوە بۆ کپکردنی ناوخۆ و لەبیربردنی هەڕەشەکانی ناوخۆ بەکاردێن، بەڵام ساتێک دێت هەڕەشەکانی دەرەوە بۆ وڵاتییان مانایەکی نامێنێت و وڵاتییان لە ناوەوەڕا هێزی خۆیان نیشانی دەستەڵاتدارەکان دەدەن و هەڕەشە بێدەنگەکانی خۆیان دەنگدار دەکەن. ئەوە ئەو ساتەیە هەمو دەستەڵاتێک دەبێت چۆک بدات.

هەرێمی کوردستان و ئێران دو وێنەی زۆر لەیەکچون و هەردوکیان لەڕێی تیرۆر و درۆ و دراو هەڕەشەکانی ناوخۆیان دامرکاندونەتەوە و داپۆشیون، بەڵام خەریکە چیتر ناتوانن پەردەپۆشی ئەو دونیایە ناشیرین و نادیموکراتیک و گەندەڵە بکەن کە دروستیانکردوە.

ئەگەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هیچ لایەک سەرکەوتوش نەبن، مێژوی دوای ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان هەمیشە جیاوازتر بوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.