سەرکردەیەکی یەکگرتوو نھێنی لەبارەی دواین کۆبونەوەی حیزبەکەی لەگەڵ حکومەت ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 382 جار بینراوە

ستاندەر
ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی نەرێنی بوە، بەوەی ناتوانێت بەشێک لەخاڵەکانی جێبەجێبکات، لەوانە “چاککردنی موچەی فەرمانبەران‌و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیان‌و چەند داواکارییەکی تر”.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئاشکراشیکرد، حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، بەشێک لەداواکارییەکانی تر قابیلی گفتوگۆن‌و ئەوانەشی ھەنووکەین، وەک ئازادکردنی خۆپیشاندەران‌و کشانەوەی ھێزەکان بەڵێنی جێبەجێکردنیان داون.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ شارپرێس وتیشی باشترە حیزبەکەی لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بکشێتەوە، چونکە “ئەم حکومەتە بەشی ئەوەی پێوە نەماوە چاکسازی بکات‌و گۆڕانکاری لەسیاسەتی بکات”.

لەبارەی ئەگەرەکانی کشانەوەی یەکگرتوو لەحکومەتی ھەرێم، ھەڵەدنی رایگەیاند، کشانەوە وەک ئەگەر لای یەکگرتوو ماوەتەوەو لەئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت‌و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە دەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.