شەرڤانێک چەندین نھێنی لەبارەی گرتوخانەکانی ھەرێم ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 432 جار بینراوە

ستاندەر
مارکۆس ماوەیەک لە ھەرێمی کوردستان زیندانی کراوە یەکێکە لە شەرڤانەکانی یەپەگە چەندین نھێنی لەبارەی گرتوخانەکانی کوردستان ئاشکرادەکات.
(مارکۆس، ٤٧ ساڵ) یەکێکە لە “خۆبەخشە بیانییەکانی”لە ڕیزەکانی (یەکینەکانی پاراستنی شنگال)دا خۆی ئیسپانیە و لەگەڵ سێ ئیسپانی دیکەشدا لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانەوە دەستگیر کراوە ‌و ٩٥ ڕۆژ لە نێو بەندیخانەیەکی ھەولێر زیندانیی بووەو لە مانگی ئابی ٢٠١٧دا ئازاد کراوە.
مارکۆس بۆ کەناڵی DW ئەڵمانی دەڵێ: ١٠٠ کەس لە ژوورێکدا بووین کە ڕووبەرەکەی ٦٥ مەتر بوو، ناچار بووین تەنھا لەسەر لا بخەوین بۆ ئەوەی جێگەی ھەموومان ببێتەوە، ھەندێک جاریش بە دانیشتنەوە دەخەوتین.
مارکۆس دەڵێ: بەڕێوەبەرانی بەندیخانەکە دەنگی تەلەفزیۆنەکەیان بەردەوام بەرز دەکردەوە تا بەندییەکان نەتوانن بخەون.
بەپێی قسەی مارکۆس چەندین جار وەفدەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی ئەو بەندیخانەیان کردووە، بەڵام لە کاتی ھاتنی وەفدەکانی خاچی سووردا بەرپرسانی بەندیخانەکە ژمارەیەک لە بەندییەکانیان دەشاردەوە تا وەفدەکەی خاچ نەیانبینن‌و لە دۆخیان ئاگادار نەبن.
مارکۆس دەگێڕێتەوە کە دوای ئەوەی وەفدی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا سەردانیان کردووە ڕووبەڕووی لێدان بووەتەوەو دوو ڕۆژیش لە ژووری تاکەکەسیی دایانناوە، جگە لەوەش دەڵێ “سزای دەروونییان دەدام، ھاوار و قیژەی کەسانێکم دەبیست کە لە ژوورەکانی دیکە ئەشکەنجە دەدران”.

Irak Marco Dr Delil in Sinjar (Privat)

وێنەیەکی مارکۆس لەگەل شەرڤانێک لە شەنگال
(ئەجیر)ی ٢١ ساڵیش ھاوڕێی (مارکۆس)ـەو لە ھەمان بەندیخانە زیندانیی بووە دەگێڕێتەوە کە چەندین بەندیی ھەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

لەو لینکە زانیاری زیاتر بخوێنەوە:

http://www.dw.com/ar/%D9%85%D8%AA%D8%B7%D9%88%D9%91%D8%B9%D9%88%D9%86-%D8%A3%D8%AC%D8%A7%D9%86%D8%A8-%D9%8A%D8%AA%D8%AD%D8%AF%D8%AB%D9%88%D9%86-%D8%B9%D9%86-%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D8%B1%D8%A8-%D9%85%D8%B1%D9%8A%D8%B1%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%B3%D8%AC%D9%88%D9%86-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82/a-41968363

و.كه‌مالى حه‌مه‌ سه‌رگه‌ڵویى

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.