وەستانێک لە سەر ساڵی ۲٠۱۷ ، پێش ئاوابوونی

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

دەڵێن ساڵی ترەمپ و پۆتینە . ترەمپ لە رووی ئابووریەوە بە سەدان ملیار دۆلاری خستە ناو میزانیەی ئەمەریکی لە ڕێگەی ئەو کۆمەڵە پڕۆتۆکۆلەی ئابووری و چەک پێ فرۆشتن بۆ سعودیەو وڵاتانی کەنداو . بەستەلەکی دەیان ساڵەی ئەمەریکی لە نێوان گۆتەو کردار لە سەر بە قودس کردنی ئیسرایل تواندیەوەو بە هۆیەوە شەعبیەتی بە چەندەها قات لە ناو دەنگدەری ئەمەریکی زیاد کرد . لە ڕێگای هاوبەشەکەی کە هێزەکانی دیموکراتی سوریایەو یەپەگە ڕۆلی سەرەکی تێدایە و پێیەوە خەریکە دەبێتە برا بەش لە گەڵ رووسیا لە ئایندەی حوکمی سووری . پۆتینی رووسیش لە ڕێگای ئەو سەرکەوتنە سەربازیانە لە دژی داعشو موعارەزەی دژ بە بەشار ئەسەد ، وەدەستی هێنا و پێیەوە بە ئەمەریکا بڵێ ئەگەر ئەتوو دەڵێی ئەمەریکامە منیش ڕووسیامە . بۆ تورکیاو وڵاتانی عەرەبی ساڵێکی خۆش نەبوو . ولاتانی کەنداو لەبەرەیەکی سوننی یەک گرتوو ، بوون بە دوو بەرەی دژ بە یەک واتە بەرەی سعودیەو مسرو ئیمارات و ….. بەرەی قەتەرو تورکیا . مەسەلەی بە قودس کردنی ئیسرایلیش هەندەی تر .

تورکیاش لە پەڕاوێزێکەوە بۆ پەڕاوێزێکی تر لە لایەن ئەمەریکا کار بەڕێ دەکاو تا ئێستاشی لە گەڵ دابێ ، نەیتوانیوە شتێکی ئەو تۆ لە رووسیا بچنیتەوە و قەیرانی ئابووری و سیاسی و گورزەکانی گەریلاش لە سەریان هەندەی تر بەولاو ئەولای بردوون . ئێران ئەو خۆپیشاندانەی لە چەند ڕۆژی ڕابووردوی لێ دەرکەی ، کەیفخۆشە ، شەڕی بردۆتە دەرەوەی خاکی خۆی . شەڕی یەمەن و کوشتنی عەلی حەمە سالح دەستی ئەوی تیایە . لە خەتی سوریا کارایە . سەرکەوتنەکان بە سەر داعش بە هەردو دیوی سوریاو عیراقەوە دەڵێ بەشێکی زۆر بەر من دەکەوێ ، حەشدی شیعی بە شێکی زۆر بە هی خۆی دەزانێ و هەولی ئەوەش دەدا مالیکی بباتە سەر کورسی و لە مناوەراتی سیاسی و سەربازیش زیرەکن و جولەی کوردینەش لە ناویان بەهێز نیە ساڵ ساڵی ڕۆژئاوای کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلە .

سەرکەوتنی یەکەم بە سەر داعش لە ئاستی هەموو جیهان بەوان بەخشرا و ڕەقەی پایتەختی داعشیان گرت ، نزیکەی ۲٠ ٪ خاکی سوریا بە دەستیانەوەیەو هەندەی نەمایە بگەنە سەر لێوارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و بەشی زۆری سەرچاوە نەوتی و ئاوی و زەویە بە پیتەکانی سوریا بە دەستیانەوەیەو ئەمەریکاش بە ئەسەدو تورکیا دەڵێ غەلەت نەکەن شازدە هێرش بکەنە سەریان ، ئەمە لە پشتیانین و ئێستاش وێڕای تەمشیت لە دژی داعش و ئەوانی تر وا خەریکی خۆ رێکخستنەوەو بنیات نان و ئاوەدان کردنەوەو هەلبژاردنی نوێنە . . ساڵی عەبادیەو بۆ بارزانیش ساڵی شوومەو یەکەمیان موسڵو نیوەی کوردستانی بردەوەو دووەمیان ڕیفراندۆم و سەڵتەنەتی دۆڕاندو ئەگەری بە دواەشی بێت ، خراپتر لە پاش تر .

پێشمەرگەش ڕاستە بەشێکی زۆری سەرکەوتنەکان بە سەر داعشی پێبەخشرا بەڵام لە ڕێگای هەلەی ڕیفراندۆم و پەرچەکردارەکانی عەبادی و تەنگژەی حوکمرانی و بێ ئیشی وبێمووچەیی بە خۆی و بە کوردەوە ئەو سەرکەوتن و شانازیانەیان لێ بووە قوزولقورت . یەکیەتی هەندەکیان هەپینەو هەندێکیشیان نا . هەپیەکان دەڵێن لە زەویش زەرەرمان کردبی ، وکی دی چەپەرۆکی پارتیمان ، وەک جاران لە سەر نیەو نا هەپیەکانیش دەڵێن ، پارتی ڕۆژی لێ ئاوابێ لەمە دەقەومێ .

بۆ گۆڕانیش ساڵێک ناخۆش بوو چونکە سەرکردەیەکی هەرە کاریزماو بلیمەتی لە دەست چوو و پێیەوە دەیان سیاسەتی چەوتی کوردینە بەڕێکرا بەڵام خڕبوونەوە ملیۆنیەکە لە سەر شاردنەوەی تەرمی و چلەی و پێمان دەڵێ ئەگەر ئەو ڕێکخراوە لە سەر ڕێوشوێنەکانی خوالێخۆشبوو ، نەوشیروان موستەفا بروا ، بە دوایەوە ڕۆژی قەت لێ ئاوا نابێ .بە هەقیقەتیش هەلبژاردنی ڕێکخەری نوێ و خانەی ڕاپەراندن و دەستلەکار کێشانەوەیان لە حکومەت کاری پۆزەتیڤن و ئەگەر بە دواوەشی بێت دەکرێ بڵێین کۆمۆنەی گۆڕان ڕۆژی لێ ئاوا نابێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.