گرنگترین زانیاریەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

ستاندەر

خۆپیشاندان لەشارو شارۆچکەکانی ئێران بەردەوامەو خۆپیشاندەرانیش لەدروشمییەکان داوای لێکردنەوەی ناوی ئیسلامی لەوڵاتەکەیان دەکەن.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانیش ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند، ژمارەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان گەیشتووەتە ١٢ کەس، کە ١٠ لەو کەسانە شەوی رابردوو لەئەنجامی گرژییەکانی خۆپیشاندانەکان کوژراون.
خۆپیشاندەران داوای چاکسازی‌و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکەن، ھەروەھا داوای رووخانی رژێمی‌و ئازادی بۆ خەڵکی دەکەن.

لەدرێژەی ناڕەزایەتییەکانی ھاوڵاتیانی ئێران دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان، خۆپیشاندەران لەناو جەرگەی شاری تاران بەدروشمی “عەیبە بۆتۆ خامنەیی، بڕۆ و بەرۆکی وڵات بەربە” درێژەیان بەخۆپیشاندانەکانیان داوە، ھاوکات داواشدەکەن وێنەکانی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕی ئێران دابگیرێت، وێنەکانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس-ی ئەو وڵاتەش بدڕێندرێت، ئەوەش بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز.
لەلایەکی تر رۆژنامەی “الجریدە”ی کوێتی بڵاویکردەوە، کە دەزگای ھەواڵگیری ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل ھەڵکردووە، ئەوەش بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی.

رۆژنامەکە لەراپۆرتێکدا بڵاویشیکردەوە، کە ئەمریکا دوای سێ ساڵ‌و وەرگرتنی پۆستی مەلەفی ئێران بۆ کاروباری دەرەوە گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل ھەڵکردووە، بۆ ئەوەی قاسم سلێمانی بکوژێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.