ستاندهر
بەپێی ھەواڵێک کە لە سکای برس بڵاوکراوەتەوە پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆبۆتەوەوە و ڕێککەوتون کەوا ھەلبژاردنی داھاتوی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان ۱ بۆ ۱٥ی مانگی نیسانی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
ئامەژەی بەوەشداوە کە بڕیارە ھەفتەی داھاتو ھەریەک لە حکومەت و پەڕلەمان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆببنەوە بۆ دەستنیشانکردنی کاتی کۆتایی بۆ بەڕێوەچونی ھەڵبژادنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان.
ھەروەھا باسی لهوهشكردووه کە کۆمسیۆن داوای ١٥ بۆ ١٧ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە پەڕلەمانی کوردستان خولی ھەڵبژاردنی چوارەمی پەڕلەمانی کوردستانی بۆ ماوەی دوخولی گرێدان درێژکردۆتەوە.