ھەنگاوەکانی کۆتایی رژێمە گەندەڵەکان.. کوردستان وەک نمونە

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

فۆکۆیاما لە کتێبی رەگو ریشەی سیستەمی سیاسی باس لە قۆناغی کۆتایی رژێمە گەندەڵ و شکست خواردووەکان دەکات و، نوسیویەتی ھەموو دەسەڵاتێکی گەندەڵ کاتێک لەسەرمەرگ نزیک دەبێتەوە و بێ ئومێد دەبێت لەوەی لە رێگای چاکسازی و ریفۆرمی نیشتیمانی دۆخی قەوارەکە بەرەو باشی ببات، لەجێ ی ئەوە پەنا بۆ ھەگاوی ھەڵە دەبات کە جگە لەوەی بەشێوەی کاتی تەمەنی خۆی پێ درێژدەکاتەوە سودی تر نابێت.
رێگای یەکەم زیادکردنی باج و رسوماتە بەسەر ھاوڵاتیان، ئەو ھەنگاوە لەکاتێکدا دەبێ کە دۆخی ھاوڵاتیان لەوپەڕی خراپی دەبێت، ھەنگاوی دووەمیش فرۆشتنی موڵک و زەوی و ماڵی گشتی بە چینی دەوڵەمەند تاوای لێدێت دەوڵەت سەنگی نامێنێ کە خۆی رەسیدی حکومەتەوە بەوە بەستراوەتەوە چی ھەیە و چی لەبەردەستە.

ئەگەر ئەو تێگەیشتنەی فۆکۆیاما بەراورد بکەین بەدۆخی کوردستان دەبینین تا ڕادەیەکی زۆر جێبەجێ دەبێت، حکومەتی ھەرێم لەچەند رۆژی رابردوو خشتەیەکی تری بەناوی (خزمەتگوزاری شارەوانی) بڵاوکردۆتەوە کە باجی بەرێژەیەکی زۆر زیادکردووە، ئەوە لەکاتێکدایە بەھۆی گەندەڵی و شکستی حکومەت و دوانیشیان ریفراندۆم کە بەھۆیەوە موچە زیاتر لەجاران دوادەکەوێت دۆخی خەڵک و بازار لەوپەڕی خراپی دایە، بەھۆیەوە تەنھا لە ھەولێر سەدان مارکێت و دوکات و شوێنی بازرگانی داخراون، ئەو جۆرە باجەش زیاتر خەڵک دەخاتە ژێر گوشار.

لەلایەکی تر بەگوێرەی داتایەک کە شارەوانی ھەولێر لەو چەند رۆژە بڵاوی کردۆتەوە تەنھا لە ٢٠١٧ بایی ٢٠ ملیار دینار زەوی حکومەت لە سنوری ھەولێر فرۆشراوە، ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بەوەی حکومەت لە داھاتوو بە تەواوی دەکەوێتە ژێر ھەژمونی کۆمپانیاکان چونکە کەمترین ئەرز و موڵکی گشتی لەبەردەست دەمێنێت، بۆیە ناکرێ بەو ئاسانیە پەنا بۆ ھەڕاج کردنی زەوی و موڵی گشتی بکرێت و پێویستە رێگری لێبکرێت.

ھەموو ئاماژەکان وای پیشان دەدەن کە ئەو مۆدیلەی حوکمرانی شکستی خواردو کاتی تەواو بوە، ئەوەی پێویستە ئێستا بەرەیەکی فراوانی نیشتیمانی میللی لە کوردستان لەلایەن ئەو حیزب و قەوارانە دروست بکرێـ کە بەشێک نین لە شکستی ئێستا بۆ ئەوەی بتوانن کوردستان لەو ھەموو نەھامەتیەی کە لە داھاتوو ئەگەری ھاتنە پێشیان ھەیە بپارێزێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.