حکومەت و کۆمسیۆن ڕێککەوتون لەسەر کاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی داهاتوی پەڕلەمان.

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

ستانده‌ر

بەپێی ھەواڵێک کە لە سکای برس بڵاوکراوەتەوە پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆبۆتەوەوە و ڕێککەوتون کەوا ھەلبژاردنی داھاتوی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان ۱ بۆ ۱٥ی مانگی نیسانی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

ئامەژەی بەوەشداوە کە بڕیارە ھەفتەی داھاتو ھەریەک لە حکومەت و پەڕلەمان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆببنەوە بۆ دەستنیشانکردنی کاتی کۆتایی بۆ بەڕێوەچونی ھەڵبژادنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان.

ھەروەھا باسی له‌وه‌شكردووه‌ کە کۆمسیۆن داوای ١٥ بۆ ١٧ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پەڕلەمانی کوردستان خولی ھەڵبژاردنی چوارەمی پەڕلەمانی کوردستانی بۆ ماوەی دوخولی گرێدان درێژکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.