گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانیەکەی د.بەرھەم وەفدی ھاوبەش بۆ بەغدا دەنێرن

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر
بزووتنەوەی گۆڕان‌و کۆمەڵی ئیسلامی‌و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری شاندێکی ھاوبەش دەنێرنە بەغدا، ئەوەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، بەم نزیکانە ھەرسێ لایەنە شاندێکی ھاوبەش دەنرێرنە بەغداو بڕیارە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان چەند کۆبوونەوەیەک بکەن.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ناردنی شاندەکە بۆ ئەوەیە، کە ئەو لایەنانە میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا، کە ماوەیەکە کێشەکان قووڵبووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.