دواین زانیاری لەبارەی ھەوڵەکانی پێکھێنانی بەرەی نێوان گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

ستاندەر
گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و ھاوپەیمانی، لەچوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی بەرەیەکی ھاوبەشی سیاسی لیژنەیەکی ناوخۆییان پێکھێناوە.

لیژنەکە کار بۆ ئامادەکردنی میکانیزمێک دەکات، بۆ ئەوەی ئەو میکانیزمە ببێتە بەرنامەی کاری ئەو بەرە سیاسییەی لەنێوان ھەرسێ لایەن‌و لایەنەکانی تریش ئەگەر بەشداری بکەن.

گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و ھاوپەیمانی ماوەیەکە سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ھاوبەشی سیاسی، ئەوەش لەبەرانبەر لایەنەکانی دەسەڵات، کە ناڕازین لەسیاسەتیان‌و ھەوڵەکانیش بەردەوامی ھەیە.

بەپێ ی زانیاری شارپرێس ، ھەرسێ لایەن چاوەڕێی ھەڵوێستی روون لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەن، بەتایبەتی ئەو حیزبە ماوەی ٢٠ رۆژی داناوە بۆ کشانەوە لەحکومەت، ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێنەکرێت.

ھەروەھا ھەرسێ لایەن بەنیازن پەیوەندی بەچەند لایەن‌و کەسایەتی سیاسی‌و رۆشنبیرو ئاینی تری ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی بەرەکەیان زیاتر فراوان بکەن‌و کاری ھاوبەش بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.