میدیای پارتی کاتی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

ستاندەر
بەپێی ھەواڵی میدیای فەرمی پارتی لەکۆبونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بەکۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن‌و راپرسی ھەرێمدا بڕیاردراوە کە رۆژی ١٤-٤-٢٠١٨ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان‌و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
ئەو ھەواڵە لەکاتێکدایە لایەناکی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی لەپێناو دیموکراسی رایدەگەیەننن ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لەگەڵ عێراق یاخود دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدرێت، بەگوێرەی زانیاری ستاندەر پارتی فشاری دروستکردوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنەکان لە مانگی ٤ ئەنجامبدرێت.
داواکاری ئەو لایەنانە بۆ ئەوەیە کە ھەڵبژاردنەکان بەگوێرەی سیستەمی بایۆمەتری کۆمسیۆنی بالای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدرێت، چاودێرانیش پێیان وایە باشترە ھەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنەکەی بەغدا و بەچاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان بەرێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.