ئه ندامێکی شاندە ھاوبەشەکە بۆ بەغدا: دەبێ عێراق رێز لە تایبەتمەندی ھەرێم بگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 442 جار بینراوە

ستاندەر
شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئێستا بەیاوەری شاندێکی بزووتنەوەکەی‌و کۆمەڵی ئیسلامی‌و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری لەشاری بەغدایە رایگەیاند “دەبێت عێراق بەھاوبەشییەکی راستەقینە بەڕێوەبرێت، بۆ ئەوەش دەبێت ھاوبەشی تەواو بەکوردو سووننە لەدەسەڵات بکرێت”.

شۆڕش حاجی داوای لەسەرکردایەتی شیعەی عێراق کرد، کە دەسەڵاتی وڵاتیان بەدەستەوەیە، کار بۆ ئەوە بکەن، وڵات لەتائیفەگەری بپارێزن‌و راشیگەیاند، “دەبێت ھەموو لایەنەکان بەشداری راستەقینەیان لەدەسەڵات ھەبێت”.

ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ھەروەھا رایگەیاند، دەبێت عێراق رێز لەھەرێمی کوردستان بگرێت‌و بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەولێرو بەغداش پەنا بۆ بەندە دەستوورییەکان ببرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.