رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان: گۆڕان‌و ھاوپەیمانەکانی بەدیلی حکومڕانی ئەمڕۆی ھەرێمن

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر
بەپێی ھەواڵێکی میدیای گۆڕان، عومەر سەید عەلی رایگەیاندووە، “یەکێتی‌و پارتی لەدوای ٢٦ ساڵ حکمڕانی لەروی سیاسی‌و ئابوری‌و سەربازییەوە شکستیانھێنا، گۆڕان‌و ھاوپەیمانەکانی بەدیلی ئەو حکومڕانیەن.”

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ قۆناغی ئێستا، بەڕێوەچونی ھەڵبژاردن گرنگە بەمەرجێک لیستی تۆماری دەنگدەران خاوێن بکرێتەوەو سیستمی ئەلیکترۆنی ھاوشێوەی عێراق لەھەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە پەیڕەوبکرێت.

سەبارەت بەسەردانی وەفدی ھاوبەشی گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و ھاوپەیمانی کە ئێستا لەبەغدادن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دروستبونی پەیوەندییەکی نیشتمانی نێوان ھەولێرو بەغداد، عومەر سەید عەلی دەڵێت، “ئێمە لاریمان نیە لەوەی سنورو فرۆکەخانەکان بەھاوبەشی لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا بەڕێوە ببرێن، بەڵام گرنگە کەسانی شارەزاو لێھاتوی کوردیش بەشداربن لەپرۆسەی بەڕێوەبردنەکەدا.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.