لە ژێر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی نەتەوە یەک گرتووەکان لە سەر ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

ئەگەر چی کۆبوونەوەکە بەدڵی ئەمەریکا نەکەوتەوە ، بەڵام ئێرانیش پێیەوەو لە ڕێگای بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان ، پاشە کشەی زۆری پێ دەکرێ لە ئاستی ناو خۆو دەرەوە و ھەر وەھا تەوازوناتی سیاسی ناوچەکەش وەک خۆی نامێنێتەوە .
ئەمەریکا دەی ویست لە ڕێگای ئەو کۆبوونەوەیە دەنگی ئەوروپا بخاتە پاڵ دەنگی خۆیەوە لە مەڕ ھەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی نەوەوی لە نێوان ئێران و کۆمەڵی ٥+۱ واتە ئەمەریکاو رووسیاو چین و بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیش لە گەڵی بەڵام ئەوەی بۆ نەکرا واتە فەرەنساو ئەلمانیا و بگرە بەریتانیاش ملیان نەدایێ .
رووسەکان گۆتیان خۆپیشاندانەکان کارێکی ناو خۆی ئێرانە و نەدەبوایە ببردرێتە ناو ڕێکخراوی نەتەوە یەک گرتووەکان بەڵام ئەمەریکیەکان پێداگریان کردو پێیەوە زۆر لە مەلەفەکانی ئێرانیان لە پێشێلکاریە ناوخۆیەکان و دەستێوەردان لە لوبنان و یەمەن و سوریاو عیراق ھێنایە ناو باس و خواسەکان و لەو بوارەوە نوێنەری بەریتانیش ئەو وروژاندنەی کرد . ئێران شەکوای خۆی لە ئەمەریکا کرد بەوەی کە دەست دە کاروبارەکانی ناخۆی وەر دەداو تورکیاش پێش کۆبوونەوەکە لە گەڵ ئێران نیشان دا لە دژی خۆپیشاندانەکان .
ئەوەی گرنگە لێرە نوێنەری ئێران نەی توانی حەقیانەتی خۆپیشاندانەکان و داوا ئابووریەکانیان ، بە ھەند وەر نەگرێ و ھەروەھا لێدوانەکانیشی زیاتر دەلالەتی ئەوەی دەگەیاند کە بە سلمی و گوێگرتن لە داخوازی خۆپیشاندەران ، ئەو بارەی ئێران تێبپەرێندرێ .
نوێنەری تری وڵاتانی جیھان جۆرە تەوازونێکی سیاسی تێدا بوو لە نێوان حکومەتی تاران و خۆپیشاندەران .
ئەو خۆپیشان دانەو بەو فراوانیەی و درێژە کێشانی ، بمانەوێ نەمانەوێ بە ھەر سێ حەقلی سەرکەوتن و ژێر کەوتن و ھێلی مام ناوەند کە گوێ لە داخوازی خۆپیشان دەران بگیرێ ، ئێرانی بردە بارێکی نوێوە لە ئاستی ناو خۆ و دەرەوە .
بە ئاستی رووخانی جمھوری ئیسلامی بە تەواوەتی ئەگەر چی ئەگەرێکی ھەندەک دوورەو پێیەوە زیاتر کەرستەکانی سیستەمی رابوردو خۆی بە سەر حوکمی ئێراندا دەچەسپێنێ و دەناویدا حیزبی موجاھیدینی خەلکو کردنەوەی بەرەیەکی سیاسی لە نێوان حیزبە مەدەنیەکان و علمانی و و ئیشتراکی و ئیدی و ئیدی دروست دەبێ و ڕەنگە کوردیش بچیتە ناویەوەو لە ناو خۆشی جولەی باشی تێ دەکەوێ و لە ئاستی دەرەوەش ئێران ئەو ڕۆلە ئیقلیمیەی ئێستای نامێنێ و رووسیاش تیایدا لە ناو تەوازوناتی ناوچەکە زەرەر مەند دەبێ و ئەمەریکاو ئیسرایلیش زیاتر دەستیان لە ناوچەکە کراوە تر دەبێ .
ئەگەر بێت و خۆپیشاندانەکە بە زەبری ھێزو قەمعەوە کۆتایی پێ بھێنرێ و پێیەوە زیاتر ئێران دەکەوێتە ناو سزا دانی جیھانی و لەو حالەتە ئەگەری زۆریش دێتە ئاراوە کە ئەوروپا بچیتە پاڵ ئەمەریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتن نامەی ئەتۆمی .
لە ئاستی ئێران و ئقلیمیش تەنگژیەکان زیاتر خۆیان بە دەر دەخەن .
ئەگەر بە ڕێکەوتنیش بێت لە نێوان نوێنەرەکانی خۆپیشان دەران و حکومەتی تاران کە گوێ لە داخوازیە ئابووریەکانیان بگیرێ و پێیەوەو بە دوایەوە نفوزی لایەنی چاکسازی لە ناو جمھوری ئیسلامی زیاتر دەبێ و ڕەنگە پێشیەوە ھەندەک سیاسەتی کرانەوە لە ئێران ڕوو بدا .
نابێ ئەوەش لە بیر خۆمان بەینەوە کە قودرەتی سیاسەتی ئابووری ئێران و قەیرانی ئابووری و تەنگ و چەلەمەی سیاسی ، بوار بە حکومەتی ئێران نەدا کە ھەم چاکسازی بکات ھەمیش ھەندێ لە داخوازیە ئابووریەکانی خەلکی خۆپیشاندەر جێ بەجێ کات .
ھەروەھا نابێ ئەوەش لە بەرچاو نەگرین کە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئێرانی لە دەرەوەو لە ڕێگای ڕاگەیاندن و کەنالە تەلەفزیۆنیەکانیان چ ھی موجاھدین چ ھی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو کارانەو دەتوانم بڵێم زۆرەکەی گۆڕینی ئیتیجاھی خۆپیشاندەران لە ئابووریەوە بۆ سیاسی لە ڕێگای ئەوانەوە بووەو با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.