مەسعود عەبدولخالق: پێش ئەوەی بەغدا پارەکانی دەرەوەیان لێوەرگرێتەوە باشترە بەرپرسان خۆیان بۆ خەڵکی بگێرنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 389 جار بینراوە

ستاندەر
لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی مسعود عبدولخالق ڕایگەیاند: بەلامەوە سەیرە یەکێتی و پارتی بەیەکتری دەڵێن خائـن کەچی ئـێستا خەریکن رێکەوتن لەگەڵ یەکتری بکەن، چونکە ناکرێت تۆ بەرامبەرەکەت بەخائـین ناوببەیت و رێکەوتنیشی لەگەڵ بکەیت.

سەبارەت بەئـایندەی ھەرێم ئـەو ناوبراو لە گفتوگۆیەک لەگەل پەیام ڕایگەیاند کە ئـێستا ھەرێم لەبەردەم ھەرەشەیەکی گەورە ئـابوری، سیاسی، نێودەوڵەتیدایە کەئـەوسەرکردایەتییە شکست خواردووە کە واستە نەما نەیکا کەچی بەغدا گفتوگۆی لەگەڵ ناکات، پێ ویستە ئـەو سەرکردایەتییە واز لەپۆستەکانیان بێن و دەست لەکار بکێشنەوە و سەرکردایەتیەکی نوێ ی نیشتمانی دروست بێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.

لەبەشێکی تری دیدارەکە مەسعود عبدولخالق ھۆشداری دایە بەرپرسانی ھەرێم کە ملیۆنان دۆلاریان لەدەرەوە خەزن کردووە، ناوبراو داوای لێ کردن تا پارەکانیان دەستی بەسەر دا نەگیراوە بیھێنەوە و دابەشی بکەن بەسەر ئـەو میللەتە فەقیرە کە ئـێستا لەقەیرانێکی قوڵ دانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.