مـەلابـەخـتـیار و قــەیـران …!

لەلایەن ستاندار Posted on 420 جار بینراوە

مـەجـیدی مـام بـرایم

لەناویەکێتی ولەمیدیادا مەلابەختیار لەھەموان زیاتر دەردەکەوێت ئەوەی کەبەردەوامیش چەندبارەی دەکاتەوە وھەموولایەکی پێ کاس وھەراسانکردوە کۆمەڵێک ڕستەو دەستەواژەیی نەگۆڕە..!

لەوانە دەربارەی قەیرانەکانی ناویەکێتی بەردەوام دەڵێ:.( یەکێتی بەقەیران ھاتووە ودەتوانێت بەسەر ھەمووقەیرانەکاندا سەرکەوێت وتێیان پەڕێنێت)..!
ئێمەش دەزانین یەکێتی توانیویەتی ھەموو قەیرانەکانی پێشووی وەک
(لەسێدارەدانی شەھید شەھاب وھاوڕێکانی وکارەساتی ھەکاری وشەھیدعەلی عەسکەری وھاوڕێکانی وشەھید بوونی ئارام وجیابوونەوەی بزوتنەوەی سۆسیالستی وشەڕی ناو‌خۆی یەکێتی ولایەنەکان وکارەساتی ئەنفال و٣١ی ئاب وجیابوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان.)
بەقەیرانی ئاڵای شۆڕشیشەوە کەجەنابی خولقێنەری بوو یەکێتی توانی زاڵبیت و بەسەرکەوتووی تێیان پەڕێنێت ،

بەڵام ئەو سەرکەوتن و تێپەڕاندنانە زیاتر بۆ گەورەیی وحیکمەتی مام جەلال گەڕاوەتەوە ، نەک فەزڵ وحیکمەتی بێ حیکمەتی کەئەوانەی ئێستا بوونەتە قەیران بۆ یەکێتی ،
دیارە ئێستاش دۆخ وزەمەن زۆر گۆڕاوە ..، وە مام جەلال ڕۆحی شاد بیت لەگۆڕەپانەکەدانیە بــبـێـتە فریاد ڕەسی یەکێتی وقەیرانەکانی ..؟
بۆیە قسەیەکی لەجۆرە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لەچەواشەکاری زیاتر ڕاستی تێدا نابینرێت ، ئەگەر نا، کاک مەلاختیار و ھاوڕێکانی لەسەرچی ڕاوەستاون وکێ دەستی گرتوون بۆ ئەوکێشەوقەیرانانە تێناپەڕێنن کە دەستی لە بینەقاقایی یەکێتی ناوە ..!!
وە بە پەلامار دانی ھاوڕێکانت و بەلا ڕێدابردنی مێژووی یەکێتی جگە لەخۆت ونەیارەکانی یەکێتی باوەڕبکە کەس باوەڕتان پێ ناکات ودڵشاد نیە ..؟

وەیەکێکی تر لەدەستەودەستەواژەکانی تری کاک مەلا بەختیار کەبەردەوام ئوبدەیتی دەکاتەوە ئەوەیە ، کەباس لەمێژووی خۆی دەکات وزۆرجار دەڵێت…. ( نـەکـەمم کـردوە ونـەدرەنـگ ھاتووم و وامکردوە و وابچێ من دەســتە واژەی شانزەی ئۆکتۆبەرم داھێناوە ..! )
ئێمە ساڵی ھیجر وھەتاوی وزاینی وکوردی ..ھتد.. مان بیستوە بەلام نەبووە مانگی زاینی بکەیتە ھی خۆت ..!

وەکو ئەوەی ئەو تازەبێت خۆی بەخەڵک بناسێنێت یان پێی وایە خەڵکی زاکیرەیان لاوازبووە ودەیەوێت جارجارە بەبیرمان بێنێتەوە .!!

من نازانم مەبەستی لەوەدا چیە ئەگەر ئەو خۆی پێ مەغدوروھەق خوراوبێت ئـەوا دەبوایە خێروسەدەقەش بکات کەئەو پۆستەحزبیەیی ئێستای بەرکەوتووە.!
ئەگەر بۆشایی ھەڤالانی گۆڕان نەبوایە بەدڵنیایەوە ئەوجێگایەشی نەدەگرت وھەرچەندە ئەویش ئیستا ھەڵوەشاوەتەوە ..!
وە ئەگەر خۆشی دانابیت بۆ سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان …؟
ئەوا ھەڵسوکەوت وڕەفتارەکانی پێمان دەڵێت نەک زۆری ماوە بەڵکو زیاتر لەخەیاڵ دەچێت ،

ئەگەر بەسەرەش بیت لەدوای ژمارەی پەنجەکانی دەست وقاچ خەڵکی تری لەپێشە و شکور خەڵک زۆر پێگەیشتوە ، قســــــەشــــم لەســــەر موعجیزە نیە..!

ھەر دوێنێ شەو دوا بزماری لەتابوتەکەی خۆیدا باسی ئەوەی دەکرد لەکۆنگرەی داھاتوو تەقمیمــم دەبێ بۆ گەنجێک ….کەخۆت ئیمانت بەگەنج نیەو بەنووسین دەڵێی ‌ دژی بنەماڵەیی ..!
لەھەموو عەجیب تر ئەوەندەی تۆ باسی دیمۆکراسی و مۆدێڕنەو پۆست مۆدێڕنە دەکەی ، کەچی دەرکەوت ئەوەی بڕوای پێ نەبێت تۆی ، کەدەڵێ ھەڵبژاردنیش بکرێت ئێمە یەک کورسیمان ھەبێ وسەد کورسیمان ھەبێ یەکسانە بەیەک …؟!
توو ھەرچی پیرۆزیە لەلات ڕووت ھەیە باسی ئەو وشانە بکەیتەوە لەناو خەڵک وکۆڕەکان ووەفدی وڵاتانی سوشیال دیمۆکراتەکانی دونیادا ..؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.