یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکان

لەلایەن ستاندار Posted on 410 جار بینراوە

تێكۆشه‌ر حسین

بڕیار وایە پەرلەمان لە ۱۰ ـ ۱ دا واتا ڕۆژی چوارشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکا لەناویشیاندا ( یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکانە ) بەجۆرێک لە خولی سێیەمی پەرلەمان دا بوو بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد کە تایبەت بوو بە یاسای خانەنشینی ، بەڵام ئەو سا لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ نەکرا .

بۆ پێداچونەوە بە سیستمی موچە ئەو کاتە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێی ( د.یوسف محمد ێادق ) کە پڕۆژە یاسایەکی ئامادە کردبوو تایبەت بە یاسای خانەنشینی لەڕێی ھاوڕێکانیەوە لە خولی سێیەم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا ، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕەتکرایەوە بخرێتە کاری بەرنامەوە تەنانەت تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ بکرێت . چونکە لە خولی سێیەم باو باوی فرسەت ھێنان بوو لە تێپەڕاندنی یاساکان لە پارلەمان بە بەرژەوەندی ھەردوو حزبی دەسەڵات وەک یاسای بوجەی ئەحزاب و یاسای خۆ پیشاندان ھتد…..

بەھەر حاڵ ئێستا بڕیار وایە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە بکات ، کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێی داوە بەڵام لە بنەڕەتدا خودی پڕۆژە یاساکە ھی بزووتنەوەی گۆڕان بوو ، بززاتیش لەناو گۆڕان خودی دکتۆر یوسف بوو ئامادەی کردبوو کە ئێستا سەرۆکی دەستلەکار کێشاوەی پەرلەمانە . مەبەستیشمان لێی ئەوە نیە بیفرۆشینەوە بە ھەر لایەنێک یا خوانەخواستە موزایەدەی سیاسی پێوەبکەین ، بەڵام وەک بەرچاو ڕونیەک بێ یا نیەت پاکی بێ باشترە ھەموو لایەک بیزانی ئێمە لە زوەوە بە چارەسەر و میکانیزمێکی گونجاومان داناوە لە بەرگرتن بە بڵاو بونەوەی گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی و تەخشان و پەخشان و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت .

وەک وەبیرھێنانەوەیەک ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی حکومەت لە بەرواری ۱٦ ـ ٦ ـ ۲۰۱٦ لە دانیشتێکدا لە ھۆڵی (سعد عبداللە) لە ھەولێر بە بەرچاوی کامێرا و میدیاکارانی پارتی ڕایگەیاند :

“ھیچ خانەنشینیەک نیە لە موچە پلە باڵاکان و موچە خۆر بە گشتی لە ھەرێم دابمەزرابێتن یا خانەنشین کرابێتن بە بێ ئاگایی پارتی و یەکێتی! “

ئەم دانیشتنەی نێچیرڤان بارزانی لە کاتێکدابووە تایبەت بوە بە ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکارانی پارتیەوە ، ئەگەر بێ و دیقەت بدەینە ئەو لێدوانەی نێچیرڤان بارزانی دیارە کە مەبەست چیە کە لە ئێستادا دێن خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاساکە دەکەن و دەیانەوێ بیخەنە کاری بەرنامەوە بۆ دانیشتنی ۱۰ ی مانگ ئەوەیش خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و موزایەدەی پێش ھەڵبژادن و ڕووسپی کردنەەی حکومەتە شکست خواردووەکە نەبێت ھیچی تر نیە ، چونکە لە ئێستادا حکومەت وەک مەلەوانە درۆزنەکەی لێھاتووە لە پەلەقاژەی مەرگ نزیک بوەتەوە دەست بۆ چلە پوشەکانیش دەبات ، نا لە بەر ئەوەی خزمەت بکا ، بەڵکو تەنھا بۆ مانەوەی خۆی ئەیەوێ وا نیشانی ھاونیشتمانیان بدا بەڵێ چاکسازیەکانی دەستپێکردوە ، بەجددی لە خەمی قوتی خەڵک دایە ، لە بەشێکی تری کاری بەرنامەی پەرلەماندا ھاتووە ( تعریب ) کردن لەناوچە کوردستانیە جێناکۆکەکان بخاتە بەردەم خوێندنەوەی یەکەم ئەمەش لەکاتێکدایە سەرانی ھەردوو حزب زیاتر لە ٥۱ ی خاکی کوردستانیان لە دەست داوە تازە بەتازە دێن خوێندنەوەی یەکەم بۆچی دەکەن .

بەڵام ئەو حکومەتە نە ئەوەیە چاکسازی بکات ، نە ئەوەیە بڕوات و وازبێنێت و استقالە بکا ، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە ئیقالەی پێبکرێت بۆ ئەوەی ھەرچی زووە نەجاتمان بێ لێی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.