سیاسەتی ترامپ لەعێراق ، باشتر بوو کورد وەک ئاوبێ !

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ھێرش عەبدولرەحمان

ئەولەویەتی سیاسەتی ئیدارەی ترامپ بۆ ڕۆژرھەڵاتی ناوەڕاست لەوە تێپەڕناکات کە ئەمریکا بەدوای بەرژەوەندیە باڵا سیاسی و ئابوریەکانی خۆیەتی ، بۆیە ئەمریکا لەئێستادا گرنگی بەسەرکەوتنی پلانەکەی خۆی دەدات لەعێراق ، کەئەویش بنەبڕکردنی تیرۆر و دروستکردنی دەوڵەتی عێراقێکی بەهێزە، کەبتوانێت کۆنترۆڵی سنورەکانی خۆی بکات و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەوڵەتانەی هەبێت ، کەبۆ ئەمریکا لەناوچەکەدا مایەی مەترسین …

سەردەمی ” بۆش ” ی سەرۆک جیاوازبوو ، ئیدارەی ئەمریکا ئامادەبوو لە کۆشکی سپی دا پێشوازی لەھەرچی کەسایەتی و خێڵیی عێراقی بکات ، ئێستا ئەوە گۆڕانی بەسەردا ھاتوەو کەسانی ئیدارەی ترامپ جگە لە عەبادی گوێ بەکەسی تر نادەن ، ھەر ھێزیکی تر لەدەرەوی مەرکەز ، گلەیی ھەبێت ، ڕاستەوخۆ پێی ئەڵێن بڕۆن لەچوارچێوەی دەستوری عێراقیدا شەڕی مافەکانتان بکەن …

ھەرێمی کوردستان ٢٦ ساڵی لەبەردەمدابوو تانموونەیەکی جوان پیشانی ڕۆژئاوا بدات ، ئومێدی ئەمریکیەکان بوو ئەو ھەرێمە جیاواز بێت لەعێراق ، بەس لەبەر دزی و گەندەڵی و حوکمی خێزانی ،ئەو ھەموو ھەڵە ستراتجیە ، ھەر لەپەیوەندی گۆمانلێکراو و گەندەڵی و ناشەفافی نادیموکراتی و ، پێشێلی مافی مرۆڤ و مافی کەمە نەتەوەییەکان ، زۆر زۆر لە ئەوەلیاتی سیاسەتی ئەمریکا چۆتە پاش ، وەک جاران گوێی لێ ناگرێت ، پارتی و یەکێتی ئەم چانسە مێژووییەیان لە دەستی خەڵکی ھەرێمدا …

ئیدارەی ئێستای ئەمریکا مەبەستێتی ھەرێم لەئاستی شیعەی عێراقدا بەھێزبێت ، تەواو بێ ئومێد بووە لە پارتی و یەکێتی ، کەبونەتە سەبەبی لاوازی کورد لەناوچەکە ، بەھۆی سیاسەتی چەوت و ، تاڵانی سەروەت و سامانی ھەرێم بۆ بنەماڵەکانیان ، لەکاتی گوێگرتن لەکاربەدەستانی مەلەفی عێراق ، دەردەکەوێت تەواو بێزارن لێیان و ، خوازیارن بەدیلێکی باش دەرکەوێت ، تامامەڵەی لەگەڵدا بکەن …

بۆ کورد باشتر بوو وەک ئاو ، لەگەڵ تەواوی ھەنگاو و پلانەکانی ئەمریکا لەعێراقدا خۆی بگونجێنێت ، بێ پلانی و تێنەگەیشتن لەسیاسەتی ئەمریکی لە عێراقدا وایکرد ، بنەماڵەکان و سیاسیەکانی ئێستا ھیچ ئیعتیبارێکیان نەمێنێت لای ئەمریکا ، جاریکی تر نە وەک حزب نە وەک بنەماڵە ئیدارەی ئێستای ” ترامپ ” ئامادەنین جگە لەوەفدی فەرمی حکومەتی عێراق پێشوازی لەھیچ وەفدێکی تربکەن ، وە لەداھاتوودا تەواوی مەلەفی عێراق تەسلیمی مەرکەز دەکرێتەوە ، کورد جارێکی تر ناچارە وەک ڕابردوو شەڕی مافەکانی لەبەغداد بکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.