ستاندەر
سەرچاوەیەكی ئاگاداری بزوتنەوەی گۆڕان بە ستاندەری راگەیاند كە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، گۆڕان وكۆمەڵ لە شارەكانی مادەی 140لە راوێژدان بۆ چوونە ناوهەڵبژاردنەكان بە یەكێك لەم دوو بژاردەی خوارەوە:
یەكەم: گۆڕان وكۆمەڵ وهاوپەیمانیەتی وچەند كەسایەتی وهێزی سیاسی جیا (جگە لە پارتی ویەكێتی) بەیەك لیستی هاوبەش دابەزن.
دووەم: لیستی كوردستانی لە گشت حزبە كوردستانیەكان بە پارتی ویەكێتیەوەش پێكبهێنرێ بەڵام بەو مەرجانەی خوارەوە:
أ- هەموو حزبە كوردستانیەكان لەناو ئەو لیستە بن ونابێ هیچ كامێكیان لەدەرەوە بێ.
ب- پۆستەكانی لیست وپەرلەمان و وەزیرەكان پێش هەڵبژاردن رێكەوتنی لەسەر بكرێ و واژۆ بكرێ بەفەرمی.
هەمان سەرچاوە رایگەیاند: ئەگەری یەكەم بەهێزەو لەئێستادا كاری جدی بۆ دەكرێ.