شکاندنی شکۆی گەلێک لەلایەن دەسەڵاتداران لە ٢٦ ساڵی ڕابردوو

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ھێمن بنسڵاوە

توندوتیژی و شکاندنی شکۆی مۆرڤ  لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە ھەر لە بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی و لەکەدارکردن  دژ بە بەرژەوەندی یەکتری تۆوی دوژمنایەتی لە نێوانیان .و سەرنگومکردن وتیرۆر و کوشتن و ئەتک کردن و دەربەدەرکردن و ئاوارە کردن وکوشتنی دیل و ……… ھەموو ئەمانە کردەوەی پارتی کوردیە کەمۆدێلێکی حوکمڕانی ناشیرینیان پیشانی ھەموو جیھان دا.

ھەموو مرۆڤێک  شایەنی بایەخ و ڕێزلیێنانە سەرەڕای ئەوەی مافی ھەیە کە چۆن ژیان بەسەر بەرێ ئەوەش لە ئادەمیزادبونیەوە سەرچاوە دەگرێت بە پێی ئەو باوەڕەی ھەیەتی کە دەوترێ ھەندێ شتی دیاری کراو ھەن کە مرۆڤێک لەگەڵ مرۆڤێکی تر دا بەشداری تیا دەکەن بەتایبەت مافە سروشتیەکان . جیاوازی ئاینی بان جێندەری یا نەتەوەیی نابنە بنەمایەک بۆ ڕێزگرتنی مرۆڤ ھەر کەسەو وەک مرۆڤ مافی خۆیەتی ئەو ژیانە ھەڵبژێریت کەخۆی مەبەستیەتی بەمەرجێک مافەکانی خەڵکی دیکە پێشێل نەکات ,بەڵام ئەوەی دروست نەبوو ئەمانە کردیان لە بەرامبەر شکاندنی شکۆی مرۆڤایەتی.

سەرەتای ساڵی ١٩٩١ کاتێک گەلی کوردستان خۆی ئازادکرد بەبەرنامە ڕێژی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان موستەفا لە کاتێکدا مەسعود بارزانی وپارتەکەی لە ئێران بوون بە ھیچ جۆرێک باوەڕیان نەبوو کە گەلەکەمان لە ھەلومەرجێکی گونجاو بەڕابەرایەتی کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی گەلەکەمان ئازادی تەواو بەردەستە دەکەن . پاشان بانگێشت کرانەوە کوردستان و ھاتنەوە سەر خوانی ئامادەکراو ,سەرەتا بە دەستی دوژمنان دەستیان کرد بە دووبەرەکی لەسەر دەسەڵات ئەوە بوو ھەڵبژاردن کرا ھەموومان  زۆر دڵخۆش بوین و بێخەبەر بووین لەوەی ئەوانە تەنھا دوو بنەماڵەی سیاسین و   بۆ لەناوبردنی شکۆی تاکی کورد لە دوای ھەڵبژاردنی ١٩٩٢ خەریک بوو شەڕێکی خوێناوی ھەڵبگیرسێنن .

پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوەی  ڕێکەوتن وەک برابەش دەست بەسەر ھەرێمی کوردستان دابگرن و ھەرلایەک بە پالپشتی ووڵاتێک ,باسی ئەوە ناکەم  کە ئەگەر خیانەت  دەربھێنیت ھیچ نامێنێت شانازی پێوە بکەن ئەوە بوو ئەو ڕێکەونتە زۆری نەخایاند  وەک پیشەی ھەمیشەیی خۆیان دەستیان کرد بەشەڕی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ لەسەر داھاتی ووڵات و دزی و خوێن مژی تاکو ساڵی ٢٠٠٠, پارتی و یەکێتی چەندین خیانەتی نیشتیمانی گەورەیان کرد چەندان خەڵکی بێ گوناح لەناوچوون و ئاوارە بوون.

دواجار دوای ساڵی ٢٠٠٠ ھەردوولا ڕێکەوتن دابەشکردنی ووڵات بەبێ خوێن ڕشتن ئەوەی دوای ساڵی ٢٠٠٠ کردیان زۆر خراپ تر بوو لە پێشتر چونکە دەستیان کرد بە کڕینی خەڵک  ئیرادەیان وە زیندوکردنەوەی سەردەمی ئاغاو دەرەبەگایەتی لە جێگای  یاسا  وھێشتنەوە و پەرەپێدانی بیری عەشیرەتکەری و خێڵەکی لەو ڕەفتارانەیە کە کۆڵۆنیالیزمەکان زۆر سودیان لێ وەرگرتوە بۆ دوبەرەکی نانەوە و لاوازکردنی ھەستی یەکێتی ڕیزەکان چونکە عەقڵی خێڵەکی لە پێش ھەر شتێکی تردا.

وە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد لەسەر بناغەی عەشیرەتگەری  بنیادنا چونکە تا بەرژەوەتدی خێڵ وتاقم لە ئارادا بێت بەرژەوەندی گشتی  وەلاوە دەخرێت ئەمەش ھۆیەکە بۆ دڵنیابون لە بە ئاکام نەگەیشتنی ئەو بزووتنەوانەی تا راِدەیەکی زۆر بەردەوامی بەپەرەسەندنی عەقڵی تاقم گەری دەدەن , بەڵگەمان زۆرە کە چۆن و چیان کردوە تا  وای لێمان کرد ھەموومان بی بەش ئیرادە و  ژێر دەستەی ئەوان بن  بۆ ژیانی  خۆمان و ماڵومنداڵمان ئەگەر باسی ھەموو کارە زۆر خراپەکانیان بکەم بەچەند ڕۆژ و مانگ تەواو نابێت بۆیە لێرە دا دەڵێم ئیتر کاتی ئەوە ھاتوە ئێوە سزای زۆر توند بدرێن و کۆتای بەو خیانەت وشکاندنی شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ و  دزین و خوێن مژی بێنن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.