توێژینەوەی دەزگای ستاندەر: وەرچەرخانی ستراتیژیەتی ئەمریکا لە باشورەوە بۆ رۆژئاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 499 جار بینراوە

ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لە توێژینەوەیەکدا شیکاری ئایندەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ کوردستانی باشور و ڕوژئاڤا دەخاتە ڕوو.
لە توێژینەوەکە کە بەناویشانی (وەرچەرخانی ستراتیژیەتی ئەمریکا لە باشورەوە بۆ رۆژئاوا) بلاوکراوەتەوە ھاتوە کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا پاڵپشتی کردنە لە ئەزمونی رۆژئاڤا لە ڕوی سەربازی و سیاسیەوە و، ئاستی مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ باشور بەھۆی ھەڵە یەک لەدوای یەکەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد دابەزیوە و پێویستە سیاسەتێکی نوێ لە باشور بێتە کایەوە بۆ دەربازکردنی کوردستان.
دەقی توێژینەوەکە بخوێنەوە

توێژینەوه: وەرچەرخانی ستراتیژیەتی ئەمریکا لە باشورەوە بۆ رۆژئاڤا

لەدوای ریفراندۆمی ٢٥/٩ وەک ئەوەی پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبو کە ئاستی مامەڵەی خۆی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان تا ئاستی نەمان نزم دەکاتەوە، لە ھەمان کاتتدا رۆژ لە دوای رۆژ ڕووی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستانە، ئەوەش جۆرێکە لەوەرچەرخان لە سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست لەبارەی پرسی کورد، بەجۆرێک کە ڕووی ستراتیژی ئەمریکا بەرەو رۆژئاوایە لەجێ ی باشور. لەو توێژینەوە کورتە ھەوڵدەدەین بە وردی ئەو وەرچەرخانە شی بکەینەوە و، دەرچەی چارەسەریش بۆ کوردستانی باشور پێشنیار بکەین.
پەیوەندی کوردو ئەمریکا لەچوارچێوەی رۆژھەلاتی ناوەڕاست
خودی ئەمریکا لەڕێکەوتنەکانی سایکس بیکۆی ١٩١٦ و سەرەنجامەکانی لەدابەش کردنی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست و ئینتدابا بەشدارنەبووە، بۆ بۆیە پیشنیاری (سیاسە الباب المفتوح)کرد، لەسالی١٩١٨لەلایەن ویلسۆنی سەرۆکیەوە ١٤بنەماکەی بۆ ئەو مەبەستە بڵاوکردەوە، دوای داوای کردھەمو ئەو ناوچانەی لە عوسمانی جیاکراوە(بەکوردستانیشەوە) بخرێتە سەر مومتەلەکاتی (عێبە الامم)، بۆ ئەو مەبەستانە لیژنەیەکی بەناوی کنگ-کراین (king- crain ) ی لەسالی ١٩١٩ ناردە رۆژھەڵاتی ناوەراست,چەند جارێک لەگەل سەرکردە کوردەکان کۆبۆوە ،ئەوە بە یەکەم پەپیوەندی کورد و ئەمریکا ھەژمار دەکرێت بەفەرمی ، بەلام ئەو سیاسەتەی باش بۆ نەچوە سەر ھەتا لەناوەخۆی ئەمریکاش کۆنگریس پێی رازی نەبوو ،ناچار کەوتە دوای سیاسەتی دابەش کردنەکانی رۆژھەلاتی ناوەڕاست بەپێی پێوەرەکانی بەریتانیاو فرنسا کە لەسایکس پیکۆو دوایش لەسیڤەر(١٩٢٠) بەرجەستە بوو.

 

لەوەش خراتر رازی بوو بەو بنەمایانەی بۆ رۆژھەلاتی ناوەراست دیاری کرا ، لەوانە (مبدڕ عدم المس بالارپ الاستعماری )دوای بنەماکانی ترومان وئایزنھاور ئاسایشی رۆژھەلاتی ناوەراست ،لەو کاتیەوە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر یەکپارچەیی خاکی وولاتانی ناوچەکە بەتایبەتی عیراق نەگۆڕاوە ، ھەر لەسەر ئەو بنچینەش پەیوەندیەکانی ئەمریکاو کورد لەباش ترین دۆخی ئەوەبوە (مافی کورد لەناو عیراق چارە بکریت) ، دوای جەنگی جیھانی دوەم ڕۆلی ئەمریکا زیاتر دەرکەوت و بریتانیا بەرەو لاوازی ڕۆیشت ،لە (نێوان جەنگی سارد) ھەلوێستی ئەمریکا (وەک لەبەڵگەنامەنھێنی وئاشکراکان دەردەکەوێ)نەیویستوەخۆ لەکێشەی کورد بگلێنی ،سەرکردایەتی کورد باش لەو (سیاسەتە دەولیە)ی ئەمریکا نەگەیشتبووبوە ھۆی شکستی ١٩٧٥ی ، یەکەم گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بەکورد لەدوای سالی ١٩٧٩ لەسەرکەوتنی شۆرشی ئیران بەسەرۆکایەتی ڕ خمینی دێت، تارادەیەک کورد لە حیساباتی موخابەراتی دەرچوو بەرەو حیساباتی ستراتیژی، دوای ئەوەی ئیسلامیەکان لە تورکیاش سەرکەوتن ولەسالی ٢٠٠٣نەبونە یارمەتیدەری ھێزەکانی ئەمریکا لە کاتی ھێرشیان بۆسەر عێراق جارێکی تر تەکانێک بە پەیوەندی کوردو ئەمریکا درابۆ ئاستێکی بەرزتر، داگیرکردنی کویت لە ٢/ئاب/١٩٩٠ وکەوتنی عیراق بۆ بەندی ٧.. باشوری کوردستان کەوتە بەشێک لە ستراتیژیەتی ئەمریکا, بریای ٦٨٨ و ناوچەی دژە فرینی بۆ فەراھەم کرا، مۆرکردنی رێکەوتنی ئاشتی لەنێوان پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی ئۆڵبرایت بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باشوری کوردستان وبەرجەستە کردنی سیاسەتی ئەمریکا لێی.

 

دوای روخانی سەدام و وگەیشتنە دەسەڵاتی ئیسلامیەکان لەعێراق(بەتایبەتی لەدوای ٢٠٠٩) دووبارە تەکانێکی گەورەتربەوپەیوەندیە درا، کەواتە لایەکی گرنگ لەو پەیوەندیە بۆ کورد لە دۆڕاندنی دۆستی فەرمی ئەمریکا ھاتوە ، دەتوانین بڵێین ئەمریکا کەوتە دووجۆر سیاسەت لەرۆژھەلاتی ناوەڕاست (وە بۆکوردیش) کاتێ ئەمریکا پابەندە بە پرۆژەکانی چاکسازی رۆژھەلاتی ناوەڕاست (پرۆژەی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمریکی لە ٢٠٠٤ز – مبادرە الشراکە کۆلن پاول –امریکا – ٢٠٠٢ زـ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی تازە-ووتاری ج بۆشی کوڕ لە ٦/١١/ ٢٠٠٣ز ) ئەوا بۆکورد باش نیە ،بەلام کاتێک لادەداو پابەند دەبێت بە گەلالەکانی ( بریجنسکی -– برنارد لویس -– ئەلان گالون) بۆ کورد باشترە ،، واتە: پەیوەندی کوردو ئەمریکا سروشتی نیە، لەو کاتانە سوودمەند دەبێ کە دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناسروشتیە، ستاندەر بونەوەی مەترسێدارەبۆکورد، بۆیە تویژینەوەو زانستی سیاسی ووردی پێویستە لەلایەن سەرکردایەتی کورد بۆ بەردەوامی ،چۆن ھەنگاوەکانی ستراتیژی بۆ کورد وابکەی تێکنەگیری لەگەل بەرژەوەندی ئەمریکا ..لەوەوە سەرکردایەتی ئیستای کورد ئەو شارەزایە تەواوەی نەبوو ,تائەوساتەش وەک پیویست سەرکردایەتی پارتی و ئەوانی تریش لەو (پەرەگرافەدەولیە-–بەتایبەتی ھی ئەمریکا)نەگەیشتن کەدەیان ووت ئیستا کاتی گونجاو نیە، (پەیمانگای برۆکنزینگ)ی ئەمریکا لەدوا ڕاپۆرتی ئەو خالەی بەووردی ڕوون کردۆتەوە، بۆیە بوە ھۆی سەرھەلدانی کۆمەلێک کێشە لەنێوانیان تا ڕادەی تیکچوون ،بەکورتی ئەوانەن: (ئابووری سەربەخۆو ناردنی نەوت – پەیوەندیان لەگەل تورکیاو ئیران ونەبوونیان لەگەل عیراق- تۆمارگاکانی مافی مرۆڤ ورۆژنامەنوس- ..) ی بەپێی ڕێکەوتنی نیوان( پنتاگۆن وھەولیروبەغدای ٢٢/تموز/٢٠١٦) کە پیکھاتوە لە ٨ مادە ، لەمادەی ٦ی ئەو ریکەوتنە (دەبیت ھیزی پیشمەرگە بکشیتەوە) کەچی سەرۆکی ئەوسای ھەریم دەیووت ناکشیینەوە ( دوای لەناوچەکانی تریش کشایەوە) , ھەرەدوایش پرسی ڕیفراندۆم بوو کە ماکگۆرگ بەفەرمی پەیامی ئەمریکای بە سەررۆکی ھەریم گەیاند ، پیشووتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نامە میژووییەکەی بۆ کاک مسعود نارد بنەمای گرنگی تێدابوو ،، لە ١٠٠ سالی ڕابووردوو دەرفەتیکی وانەھاتبوو واش چاوەڕوان ناکرێت بەو زوانە ئەو بەلینە زیرینیە ببێتەوە ، زێڕ لای زێڕینگەر بەنرخە ، سەرکردایەتی ریفراندۆم نەیزانی ئەو بەلێنانەی لەو نامەیە ھاتوە چەندە گرنگن ، لەھەمویان ڕوون تر ئەو بەیانەی کە لە ١٥/٩/٢٠١٧ دەرچوە باس لەوە دەکات کە کردنی ریفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەکان وکەرکوک (استفزازیە),ئەوەش ئاگاداری و ئینزاریکی زۆر توندە , ئاماژەی ڕوونە بۆلەدەستدانی پشتیوانی نیودەولەتی و ئەو کارەساتەی بەسەر کەرکوک وناوچە دابڕێنراوەکان ھات … دوا خال کە لیرە زیاتر مەبەستمانە لەبارەی کوردستانی رۆژئاوڤاش لە ھەلویستی (پ د ک )و تورکیا رازی نەبوو ، ئەمریکا بە ھاوبەشی خۆی دەزانێت لە دەسەلاتی ھەریمی چاوەڕواندەکرا ھەماھەنگی زیاتر بکات لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا ، نەیان کرد ..ئەوانە ھەموو وای کرد ستراتیژیەتی ئەمریکا وەرچەرخێ لە باشورەوە بۆ رۆژئاڤا .

وەرچەرخان بۆ رۆژئاڤا
ئەو ھۆکارانەی وای کردوە ئەمریکا ڕوو لەکورد کرا بەگشتی لەسەروو باس کرا ،ھەندێکی تایبەتیش ھەیە واپێویست دەکا لێرە باسی بکەین ، ئەمریکا پیگەی لەرۆژھەلاتی ناوەڕاست بەرەبەرە لاواز دەبێت ، ئیرانیش بەرەو زیاد بوون ، لەلایەکی تریش ئەوانەی دۆستینە پیگەکەیان زامن نیە ، ئینجا ھەرلەناو حکومەتەدۆستەکانی بزوتنەوەیەکی (قین لەئەمریکا)لەناو میلەت زیادی کردوە ،ئەوەش بوویتە ھۆی دروست بوونی تەیاری توندڕەوی دژ بە رۆژئاوا ، لەھەموان مەترسیدار تر داعش بوو ، کە بوە مەترسی دەولی و دەرکردنی بڕیاری ٢١٧٠ی ئەنجومەنی ئاسایش ،لە چوارچیوەی ئەو بڕیاڕەو ئەکتیڤیەتی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندی ھەردوو لا دروست بوو ،پینتانکەکانی ئەمریکا (ڕاند- برۆکنیز- فۆرین ریلەیشن-…)ڕۆلی گرنگیان بینی لەو پەیوەندیە، لەھەمویان زیاتر پەیمانگای پرۆژەکانی ئەمریکا ( American Enterprises Institute ) لە رۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبە ری ٢٠١٧ لە توێژینەوەیەکدا داوایان لە ئیدارەی ئەمریکا کردووە کە ھە لوئستی ئە رێنیان ھەبێت بەرامبەر رۆژئاڤا کە سەرکەوتوو بونە لە شەڕی تیرۆر، لە توێژینەوەی ئەو پەیمانگایە ھاتوە پێویستە ئەمریکا لە پاداشتی ئەو رۆڵە گەورەیەی کوردانی رۆژئاڤا لەشەڕی تیرۆر گیراویانە پاڵپشتیان بکات بۆ دامەزراندنی ھەرێمێکی کاریگەری لە باکوری سوریا، راشیانگەیاندوە دەسەڵاتی رۆژئاڤا ئامادەن ھەموو بنەماکانی دیموکراسیەت جێبەجێ بکەن ، بەپێچەوانەی کوردستانی باشور کە سە رکردە یە کی نایاسایی و ماوە بە سە رچوویان ھە یە و ئینتمای دیموکراسی ودروستکردنی دامەزراوەیان نیە و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن.
دوای ئەزمونە سەرەتاکانی لەگەل رۆژئاڤا بۆی دەرکەوت : ئەوھیزانەی کورد لەبارن بۆ دژە تیرۆر –گەندەل نین- سەروەری یاسا – ھاوپەیمانیان لەگەل عرب و مسیحی ولایەنی تر – گونجان لەگەل حەساسیەتەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست – …لەگەل ئەو تەوەرە ستراتیژیانەی لەسەرووش باسمان کرد سەبارەت بە تەسک بوونەوەی پیگەی ئەمریکا لە رۆژھەلاتی ناوەراست ..ھەمو ئەوانە وای کرد رۆژئاڤاش بکەویتە حیساباتی ستراتیژی ئەمریکا ، لەھەردوو باری باشور و رۆژئاڤا دەبێ بزانرێ تەعامول کردنی ئەمریکا لەگەلیان بەتەواوەتی لە چوارچێوەی دیپلۆماسی نێودەولەتی و یاسای نێودەولەتی و ڕێکەوتنەکان نیە ، ھەرچەندە پەیوەندیەکانیان گەیشتۆتە ئاستی سەربازیش (کەلە پەیوەندی دەولی زۆر بالا وقوڕسە) ،دوای ھەنگاوەکان گەشەی کرد ، پشتگیری لە پڕچەککردنی کورد لە رۆژئاوا وەک بەشێک لە بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرکەوتنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئازادکردنی رەقەی پایتەختی داعش, تاگەیشتە ئەو ڕادەیە ئەردۆگان ئەمریکای سەرپشک کرد لە پاڵپشتی تورکیا یان رۆژئاوا , ئەمریکا دووەمی ھەڵبژارد ..ئەوەش مانا گەورەکە دەبەخشێ ، بە پێی زانیارییەکان ئەمریکا دەیەوێت بۆ ئەو مەبەستە ١٠ ھەنگاو بنێت کە ئەوانیش بیرتین لە:
یەکەم: زیادکردنی پشتگیریی سەربازیی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
دووەم: مەشقپێکردنی ئەو ھێزانە و گۆڕینیان بۆ ھێزێکی نیزامی کە کار بۆ جێگیرکردنی ئاسایش بکات لە خۆرئاوای کوردستان، لەگەڵ دانانی نزیکەی سێ ھەزار پۆلیس.
سێیەم: بەھێزکردنی حکومەتی خۆجێی کانتۆنەکان کە لە داھاتوودا شارەکانی ڕەقە و تەبقەش دەچنە ئەو چوارچێوەی ئەو کانتۆنانەوە.
چوارەم: نۆژەنکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات ئەویش بە زیادکردنی سەرچاوەی دارایی و مرۆیی بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکانی شەڕی دژی داعش.
پێنجەم: پتەوکردنی خزمەتگوزاریی و ژێرخانی ناوچەکە و سوود وەرگرتن لە سەرچاوە سروشتییەکانی وەک نەوت و غاز و کشتوکاڵ و ئاو.
شەشەم: ڕاھێنان و کردنەوەی خول بۆ کارمەندانی دامەزراوە حکومی و دادگاکان.
حەوتەم: پاراستنی ئاسمانی ناوچەکە و ھێشتنەوەی پێنج بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات کە لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکراتدا ژووری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیان دروستکردووە.
ھەشتەم: دانپیادانانی دیبلۆماسی بە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و فشاری ئەمریکا بە ئاراستەی بەشداریکردنی نوێنەری ئەو ھێزانە لە دانوستانەکانی جنێف.
نۆیەم: پشتگیریکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان کە لە کانتۆنەکاندا .
دەیەم: دابینکردنی پشتگیریی سیاسی و سەربازیی و دیبلۆماسی بۆ ناوچەکە و پاراستنی کانتۆنەکان لە کاری دوژمنکاریی.
ئەوە لەکاتێکدایە ھێزەکانی سوریای دیموکرات پەیوەندی باشی لەگەڵ ڕوسیا و تاڕادەیەکی باشیش لەگەل دیمەشق وبەغداو تارانیش ھەیە ، لەئیستادا تاوتوێی ئەوە دەکرێت کە دان ھێنانێکی دەولی بە فیدرالی بۆسوریای دیموکرات بنرێ پایتەختەکەی رەققە بێت ،٧ دەولەتی گەورە لەو پرۆژە دان ،واپیدەچی نوینەرایەتی ٣٠ دەولەت لەوێ بکریتەوە ،

ڕاسپاردە ستراتیژەکان :
تائەو ساتەش سەرکردایەتی ئەو حزبانەی ریفراندۆم لەوە نەگەیشتن کە گۆڕینەوەی پەیوەندی (ستراتیژی لەگەل ئەمریکا) بە پەیوەندی (تاکتیکی تورکیا) چەندە زیان بەخش بوو ، ئەوە پەندێک بێت ھەم بۆباشور ھەم بۆ رۆژئاڤا .
لەدوای شکستی ٢٥/٩ سەرکردەی حزبەکانی ریفراندۆم کەمتر لیدوانیان داوە لەو بارەیەوە تەنھا مسعودبارزانی بۆ (NPR )ی ئەمریکی ووتی ئیمە بە پەیوەندیەکانمان دادەچینەوە لەگەل ئەمریکا ،لەکاتێکا بە ھەمو پیوەرێکی زانستی سیاسی دەبوایە بلێت بەپەیوەندیەکانمان لەگەل تورکیا دەچینەوە ,حەدیک بۆ وجودی ئیرانی وتورکی لەھەریم دادەنێین .
بەردەوامی رۆژئاڤا لە(سەروەری یاساو نەبونی گەندەڵی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا و نەبونی فرە ھێز و خۆگونجاندن وزیاتر دیموکراسی و لیبوردەیی…)لەلایەکی تریش حەدیک بۆ ئەو پیشیلکاریانەی باشور لە(نەبوونی یاسا و ھەبونی گەندەڵی وساختە و بونی فرەھێز و دەرچوونی راپۆرتی نێودەولەتی خراپ ..)دابنریت بۆ ئەوەی جاریکی تر باشوری کوردستان بکەویتەوە حیساباتی ستراتیژیەتی ئەمریکاو نیودەولەتی .
واچاکە ھاریکاریەکی دروست لەنێوان باشورو رۆژئاڤا دروست بێت بەجۆرێک ھیچ لایەکیان چاوی لەوە نەبێت لقی خۆی لەدیوەکەی تر بکاتەوە ،بەلکو دان بەیەکتر دابھینن وھەم ھەردوو ھەریم وھەم حزبەکانیش ھاریکاری یەکتر بن .
دەبێ رۆژئاڤا بە ووردی لەو پیلان وپیشھاتانە خۆ شارەزا بکات ،بتوانی ئەو دەستکەوتانە بپاریزی ،یەکریزی ناوەخۆی فراوان بکات ، رەچاوی کەلتوورو ئاینی کۆمەلگەکەی خۆی بکات ، ریز لە سەروەری ھەریمەکانی تری سوریاو بەشەکانی تری کوردستان بگریت ، خۆ رزگار بکات لە ھەندێ ئایدیۆلۆجیاو فۆرم و نەریتی سەدەی بیستەم .
بۆ رۆژئاڤاو بۆ باشوریش دەبێ ئەوە بزانین کەلەکۆتاییدا ئیمە بەشیکین لە میلەتانی رۆژھەلاتی ناوەراست ، میلەتی عرەب وتورک فارس بنچینەن ، شیعەو سونەی تیدایە ، ئاین وکەمایەتی تری تیدایە ،دەبێ ئەو پەیوەندیە نێودەولەتیانە لەسەر حیسابی ئەومیلەتانە نەبیت ، بۆیە دیسان ئەو ھاوسەنگی و ووردەکاریە سەرکردەی زۆر شارەزای دەوێت .

دەرەنجام وڕاسپاردەیەکی تایبەتی :
ئەوەی ئیستا حزبەکانی ریفراندۆم دەلێن ئەمریکا دیسان پشتی لەکورد کردو بێوەفا بوو وانیە ،ھەروەک پیش ریفراندۆمیش کە دەیان ووت ئەمریکا لایەنگری دەولەتی کوردستان وڕیفراندۆمە ئەوەش وانەبوو ، لەدوا بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا واز لەدۆستایەتی دیرینەی خۆی ناھێنێ لەگەل میلەتی کورد ، تەنانەت دەلێت کوردستانێکی بەھێزمان دەوێت لە عیراقیکی بەھێز ، ئەو سەرکردایەتیە نوێیە نابێت تێگەیشتنی بە ئاوەژژووی بیت وەک سەرکردایەتی کلاسیکی ، دەبێت مامەلەی وەک نەشتەرگەری دل لەگەل پەیوەندیە دەولیەکان بکات ، کە ئەمریکا دەلێت (کوردستانێکی بەھێز) مانای وا نیە وەزارەتی ناوخۆو ئاسایش و زیندانی بەھیز بکەی ،مەبەستی ئەوەیە دام ودەزگا بینا بکرێت ،یاسا سەروەر بێت ، سێ دەسەلاتەکە لێک جیا بکرێتەوە ، حزب چەکداری نەبێت ، دەست گۆڕی دەسەلات ودیموکراسی بەرجەستە بێت ،مافی مرۆڤ وژن ورۆژنامەنوسی ئازاد ھەبێت ،شەفافیەت لە ئیدارەو دارایی ھەبێت ، دەست بە نەشونوما کردنی ئابووری وتەکنۆلۆجیا بکەیت
ئەوەش ڕوونە مانای وایە ئەو سزایە میلەتی کورد ناگرێتەوە ھەتا حزبەکانیش ناگریتەوە ،تەنھا سەرکردایەتی حزبەکانی حزبەکانی ریفراندۆم دەگرێتەوە .
ڕاسپاردە تایبەتیەکە :
بۆ ئەوەی جاریکی تر بتوانین پەیوەندیەکانی باشور لەگەل ئەمریکاو نیودەولەتی بنیات بنرێتەوە ،پیویست بەوە دەکات ئەوجارە کوردستان بخریتە دەستیکی ئەمین وشارەزا ، ھیشتا ئاسۆ ڕوونە بۆ چاکردنەوەی ئەو پەیوەندیە ئەگەر ئەو سەرکردایەتیەی ریفراندۆم بە ڕاستی کەمێک دوور بکەونەو بوار بۆ سەرکردایەتی تازەیان بڕەخسێنن . چونکە سەرکردەکانی ریفراندۆم بەتەواوی دۆسیەیان لەلایەن وولاتانی ئەمریکاو بەریتانیاو رۆژئاوا داخراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای رۆژی ٣٠ / ١٠ / ٢٠١٧ بە ڕوونی پیشوازی لەدەستکیشانەوەی مسعود بارزانی و پیخۆشحال بوونی گوزارشە لەداخستنی ئەو دۆسیەیە ،لە ئەزمونەکانی ئەوجۆرە سەرکردانەی کەدۆسیەیان دادەخرێ لەجیھان بینرا وەک(عیدی ئەمین لە ئۆگەندا- نۆریەگا لەپەنەما –کابیلا لە ئەفریقا- شافیز لەفەنزویلا –قەزافی وسەدام لە عەرب ..) مانەوەیان لەحوکم چەندە زیان بەخش بوو بۆخۆیان وبۆ وولاتەکەشیان، بۆیە لەکوردستان مانایەک نەما بۆ ئەوجۆرە سەرکردایەتیە ، مانەوەیان لە ریزی پیشەوە وادەکات تەواوی باشوری کوردستان بکەویتە بەر سزا.

دەبیت سەرکردایەتیەکی تازە بیتە پیش بۆ ئەوەی ئەوەی لەماوەی ٢٠سالی رابووردوو ویران کراوە ،ئەوان چاکی بکەنەوە ، بشتوانن کوردستان بگێڕنەوە دۆخی جاران بەکەرکوک ومادەی ١٤٠ ەوە ،لەھەمان کات گیانی تۆلە سەندنەوەیان نەبیت لەو حزب وسەرکردانەی کوردستانیان واویران کرد ،بەلکو بەشیکیش بن لەدیفاع لەوان لەبەرامبەر ئەو ھەمو مەلەفەی لەسەر ئەوانە لەدادگای وولاتان ولیپیچینەوەو ..بۆ ئەو مەبەستەش باشترین رێگە بۆ ئەو سەرکردانەی ریفراندۆم ئەوەیە ئەو پارەو رەسیدانەی لەدەرەوەو ناوەوە ھەیتیان بە خیرایی بۆ حکومەت بگێڕنەوە .

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.