دەسەڵات ئۆپۆزسیۆنێکی دەستە مۆی دەوێ

لەلایەن ستاندار Posted on 528 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

لەوەتی کابینەی هەشت دەس بەکارە هەر وای کردووەو ئێستاش دەڵێ خوی شیری هەتا پیری . خۆ ئەگەر وا نەکاو بڵێ عسی على ما سلف یانی ئەوەی چوو ، چوو ، با لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەینەوە ، هەر باشترە و بەرکی لە ڕێگایەوە هەندەک عافیەی جارانمان پێ دەگێڕینەوە . کە دەڵێم ئۆپۆزسیۆن بە مانا ئۆپۆزسیۆن و کارتێکردنی لە سەر ئەدای دەسەڵات ، مەبەستم کابینەی حەوت و هەشتی حکومەتی هەرێمە . لە کابینەی حەوت بزوتنەوەی گۆڕان وەک دیتنێکی چاوەڕوان نەکراو ، ۲٥ کورسی پەڕلەمانی هێناو لە ناو کابینەکەش کۆمەڵ و یەک گرتووش هاتنە ناوی و پێیەوە کورسیەکانی پەڕلەمان هی ئۆپۆزسیۆن گەیشتە سەروی ٤۱ کورسی و لە نزیکی ئەو کورسیانەوە لە کابینەی هەشتیش ئەو کورسیانە هاتنەوە بەس ئەو جارەی حکومەتی بنکە فراوان پێک هێنرا . کە دەڵێم دەسەلاتی هەرێم بە هەردو زۆنی سەوزو زەرد یان ئۆپۆزسیۆنی دەستەمۆی دەوێ یان گوێیان لێ ڕاناگرێ ، هیچ هەلەیەکی تێدا نیە .

لە کابینەی حەوت لە ڕێگای زۆرینەی کورسیەکانی پارتی و یەکیەتی و کورسیە وردیلەکانی کەمە نەتەوەیەکان لە تورکمان و کلدو ئاشوور …. کە زیاتر کورسی پارتی بوون نەک هی ئەوان و پێیەوە ئەوەی بەدڵیان نەبوایە تێیان دەپەڕاندو لە کابینەی هەشتیش کە پارتی زانی بە گەمەی پەڕلەمان کارەکانی بۆ مەیسەر نابێ هەستا لە ڕێگای پەکخستنی پەڕلەمان و ناردنە ماڵەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و جولاندنی شانە نووستوەکانی لە ناو حیزبەکانی تر بە تایبەتی لە ناو یەکیەتی و یەکگرتووی ئیسلامی ، وەک دەگوترێ ئەگەر پێشم چاک نەکرێ خۆ پێم تێک دەدرێ و وەزعی کوردی و حیزبە سیاسیەکانی کوردی باشووری بەو وەزعەی ئێستا گەیاند کە کەس بەخیلیان پێ نابات . ئەمەریکیەکان پاش ئەو شکستەش هەلی تری پێ دان و نێچیرو قوبادی تەخویل کرد گۆتی حکومەت کارا کەنەوە و لەم و شەمل بکەن تا کاتی هەلبژاردن . بە قسە گۆتیان ئەرێ و بە کرداریش نەرێ . ئێستاش لە گەڵدابی ئەمەریکیەکان بە هەمووان دەڵێن ئەگەر ئەو لەم و شەملە یانی یەک بوونی ڕیزەکانی سیاسی ناو خۆتان نەکەن ، حکومەتی بەغدا هەندەی تر بچووکتان دەکاتەوە . ئۆپۆزسیۆن یانی گۆڕان و کۆمەڵ و گروپی بەرهەم و هەندەک ئەولاو ئەولای تری ناو یەکگرتوو و یەکیەتیش ،ئۆپۆزسیۆن گۆتی حکومەتی کاتیمان دەوێ دەبێ ئەو حکومەتە هەڵوەشێتەوە گۆتیان نا .

ئێ باشە کە دەڵێن نا گۆڕان و کۆمەڵیش هەقی خۆیانە لە ناوی دەربێن و ببن بە ئۆپۆزسیۆن . بوون بە ئۆپۆزسیۆنیش مانای ئەوە نیە لە ناو پڕۆسیسەکە دەر هاتبێ . لە جیهانی دیموکراتیش هەر حیزبەو لە هەر زەمەنێکەوە بیت ئازادە لە ناو حکومەت بیت یان ئۆپۆزسیۆن بیت ئازادە ئەمڕۆ دەناو حکومەت دایە سبەی دەچیتە دەرەوە . دەنا ئەمن دەرێم بە ئۆپۆزسیۆن بوونی گۆڕان و کۆمەڵ و ئەگەر یەکگرتوو و هەندێ لە کورسیەکانی یەکیەتیش ، بچیتە ناویەوە ، بە سەر کارەکانی حکومەت و وتو وێژیەکانی لە گەڵ حکومەتی ناوەند کارا تر دەبی . نەک لە ناو حکومەتێک بیت هیچی بەگوێ نەکەی . ئێستاش ئەوە ئۆپۆزسیۆنە بە بەرنامەی واقیعی کە جێبەجێکردنی خاڵ وبرگەکانی دەستووری عیراقیەو دەکەنە بنچینەو دەڵێن با لە سەری پێداگری بکەین و حکومەتی ئەمەریکیش هەر وا دەڵێ و حکومەتی بەغداش نەی گۆتیە نا و ئەوەی خۆی لێ دەدزیتەوە ئەو دوو نوخبە دەسەلاتەی هەرێمە . ئۆپۆزسیۆن دەڵێ کاکە مادام لە گەڵمان ناسازێین با شتەکان بۆ هەلبژاردنی دادێ ساغ کەینەوە کێ بردیەوە عەوافی بەڵام خۆ دەبێ دەنگە دووبارەو مردووەکان و ئیدی و ئیدی لە ناو پڕۆسەی هەلبژاردن دەربێنین . ئەخر مەعقولە دەسەلات لە ڕێگای دەنگی دووبارە بۆوە ۳٠ کورسی بۆ خۆی مسۆگەر بکات .

لە سەر چاککردنی باری هەرێم ئۆپۆزسیۆن دەڵێ با موچە وەهمی و دووبارەو بندیوارەکان دەربزێنین و چیتر موچەکی زەبەلاح بۆ ئەو هەموو خەلکە زۆرەی بە وەزیرو ئیدی دانراوە ، کە ڕۆژەک کاری وەزیفیان نەبینیوە ، دەڵێن با خالە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان و باج و هەراج و نەوت تەسلیمی حکومەتی ئیتحادی بکەین و لە بریەوە با پێداگری بکەین ، میزانیەی هەرێم لە شەش ترلیۆن و هەشتسەد ملیار دیاری عیراقی بۆ ۱٠ ترلیۆن دینار بەرزی کەینەوە . دەسەڵات مل ناداتێ .خۆ ئەگەر دەسەلات ملداتە ئەو گۆڕانکاری و لەم و شەملەوە بەغداش ناتوانێ بە کەیفی خۆی تەڕاتێنی لە ناوچە جێناکۆکەکان و مادەی ۱٤٠ بکات و ئەمەریکاش پشگیرمانە . ئێ دەوەلاهیلە هەموو سوچێکی جیهان و بۆ هەر حکومەتێ و بەهێز بوونی لە بەهێز بوونی ئۆپۆزسیۆنەوەیە .کە دەسەلات کەلێنەکان و کەم و کورتیەکان نابینی ، ئۆپۆزسیۆن بۆی پڕ دەکاتەوە .دەسەلاتی هەرێم کە لە کابینەی حەوت و هەشت نەیکرد دۆڕاندی و کوردیشی بە دۆراندنبوون داو ڕێشی لێ نەگرێ خراپتر لە پاشتر .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.