ئه‌م حكومه‌تە خوى به دزیكردنه‌وه گرتووه !
سەرتیپ قەشقەیی
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ( ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و گازى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان)، له دواى ڕووداوه‌كانى 16ه‌ى ئۆكتۆبه‌ر (كه خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌ك بیره نه‌وتى له‌ده‌ستدا)، ده‌بووایه به‌شێوه‌یه‌كى باشتر‌و شه‌فافتر، مامه‌ڵه‌ى دروستى له‌گه‌ڵ كه‌رتى نه‌وت و گازى هه‌رێم بكردبووایه، به تایبه‌ت 13 مانگ ده‌بێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى “دیلۆیت” كردووه، به‌مه‌به‌ستى وردبینى له نه‌وتى هه‌رێم، كه‌چى له‌دوا داتا‌و ئاماردا سامانه سروشتییه‌كان ( له 5ى ئه‌م مانگه بڵاویكردۆته‌وه)، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له كۆتایى مانگى 12ه‌ى ساڵى ڕابردوو ڕۆژانه (263) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كردووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ژماره‌ى هه‌نارده‌ى راسته‌قینه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له رێگاى بۆریه‌وه، كه ( 336 ) هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه‌یه؛ واته 73 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه جیاوازى هه‌یه ( له 7 كێڵگه‌ى نه‌وت) ، بێجگه له‌و كێڵگه‌و بیرانه‌ى، كه له ژێر كۆنتڕۆلى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كاندا نین، یاخود له رێگه‌ى ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ده‌كرێ؟!
له قسه‌كانى خۆم به‌رپرسیارم ( ژماره‌كه له چه‌كمه‌جه‌ى حكومه‌ت ده‌رهاتووه ) ماوه‌یه‌كى زۆر به‌دواى داتا ڕاسته‌قینه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕام، دواجار گه‌یشتمه ژماره ڕاسته‌قینه‌كه، كه 73 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه حكومه‌تى هه‌رێم ئیعلانى ناكات و ده‌یشارێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى باس بكات ؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندى به ئاسایشى هه‌رێمه‌وه هه‌یه‌و نهێنیه، ئه‌ى بۆچى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانى حكومه‌ت، له ژماره دروسته‌كه ئاگادار ناكرێنه‌وه؟!
ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌یه له له بڕى شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكان، یاخود قه‌رزه ناوخۆیى و جیهانییه‌كان ده‌درێته‌وه، بۆچى بۆ هه‌ندێ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى؛ وه‌كو په‌رله‌مان و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌و دیوانى چاودێرى دارایى ڕاناگه‌یه‌نرێ؟!
ئه‌و حكومه‌ته چه‌ته‌یه،ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ش به‌وه‌ناكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به چه‌ند فڕۆشتووه، له كاتێكدا مانگى ڕابردوو یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى به 49 دۆلار‌و 76سه‌نت هه‌رزان فرۆش كردووه، له كاتێكدا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى “برێنت” له مانگى ڕابردوو له بازاره‌كانى جیهان ( 62 بۆ 67) دۆلاربووه.
گروپێكى بچووك به ناوى ئابوورى “سه‌ربه‌خۆ” ساڵانێكى زۆره دزى له داهاتى گشتى ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى حساب بۆ هیچ كه‌س بكه‌ن، كه پێشیان ده‌ڵێى ئێوه دزو جه‌رده‌ن، هه‌زارو یه‌ك تۆمه‌ت هه‌ڵده‌به‌ستن و ڕوونكردنه‌وه‌ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ” ژماره‌كان چه‌واشه‌كاریه “.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، له خۆرا نییه باس له گه‌نده‌ڵى گه‌وره ده‌كات له بوارى نه‌وتى هه‌رێم !
ئێستاش هه‌موو تاكێك گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ى سه‌رجه‌م داهاته‌كانى ( نه‌وت و ناوخۆ‌و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان) ڕاده‌ستى ده‌ستێكى ئه‌مین بكرێت، به‌پێى ده‌ستووریش ئه‌و ده‌سته ئه‌مینه حكومه‌تى عێراقیه، چونكه دڵنیابن ئه‌م حكومه‌ته‌ى به‌غدا؛ وه‌كو حكومه‌ته كوردییه‌كه‌ى خۆمان دزیمان لێناكات؟!
بۆئه‌وه‌ى هه‌ر تاكێكى ئه‌م هه‌رێمه له‌وداهاته به‌شێكى به‌ركه‌وێت و رزگارى بێت له 4 ساڵى بانگه‌شه‌ى درۆینه‌ى ئابوورى سه‌ربه‌خۆ، پێویسته هه‌موومان پشتگیرى بكه‌ین له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌رچى داهات هه‌یه بۆ حكومه‌تى ناوه‌ند ؟!
ئه‌مانه خویان به‌دزیه‌وه گرتووه، جه‌رده‌یى و مافیایى له خوێنیان دایه، هیچ بژداره‌یه‌كیش له به‌رده‌ماندا نییه، جگه له چه‌ككردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌و داهاته‌ى كه‌لایانه.