ستاندەر
دۆگلاس ماکریگۆر دیبلۆماتکاری ئەمریکا لە دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی حورە لەبارەی ھەنگاوەکانی تورکیا بە ئاراستەی کورد ڕایگەیاند ” ١٠ ساڵ پێش ئێستا ئەردۆغان بە فەرمی ئەوەی بە ئەمریکا راگەیاندوە کە وڵاتەکەی دەوڵەتی کوردستان و قەوارەی کوردستانی لە ھیچ شوێن قبوڵ نیە چونکە ھەڕەشەیە لەسەر ئەمنی قەومی تورکیا.
لێدوانی ئەو دیبلۆماتکارە لەکاتێکدایە ئێستا تورکیا بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ رۆئاڤای کوردستان ڕاگەیاندوە و، لە نوێترین لێدوانی ئەردۆغان ھەڕەشەی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین دەکات.