خوێندنەوەکان بۆ بڕیاری بایکۆتەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ناوچە دابڕێندراوەکان لە لایەن پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ دووشەممە (ُپ.د.ک) لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی ڕایگەیاند بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ناوچە دابڕێندراوەکان ناکەن، ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە پێشتر باس لەوە دەکرا پارتی و یەکێتی دوبارە بەھاوبەشی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەو ناوچانە دەکەن.
ئەو بڕیارەی پارتی چەندین خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو بڕیارەی پارتی بۆ بایکۆت کردنی ھەڵبژاردن ھەمان بڕیاری سوننەکانە لە دوای ٢٠٠٣ کە دواچار زیانیان لێکرد و رۆڵێکی ئەوتۆیان نەما لە ئاراستەکردنی ڕووداوەکان، بەتایبەت کە پێشتر پێکھێنانی حکومەتەکانی دوای ڕوخانەی سەدام یان لە ھەولێر بوە یانیش ھەولێر رۆڵی سەرەکی ھەبوە، ئەو بڕیارە بەبۆچونی چاودێران گورزێکی گەورە لە پێگەی پارتی دەدات.

ھاوکات خوێندنەوەیەکی تر بەو ئاراستەیەیە کە بەھۆی ئەوەی کە پارتی دەسەڵاتی لەو ناوچانە نەماوە ئەوەش وادەکات نەتوانێ بە قازانجی خۆی و ھاوپەیمانەکەی ئاراستەی ھەڵبژاردنەکان بگۆڕێت.

جێ ی باسە چاودێران پێیان وایە پارتی وەک حیزب لەو بڕیارە زیان دەکات و بەھەمان شێوە کوردستانیش زیانی بەردەکەوێت.
لەلایەکی تر لە بەیاننامەکەی پارتی سەرجەم ناوچەکان بەداگیرکراو دادەنێ ی لە کاتێکدا ناوچەکانی موسل و شەنگال و مەخمور بەرێکەوتن پارتی تەسلیمی عێراقی کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.