سەرتیپ قەشقەیی
كاریگه‌رییه‌كانى كشانه‌وه‌ى پارتى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له ناوچه‌كانى كه‌ركوك و موسڵ و ناوچه دابڕاوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه :
* له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساڵى 2014 له پارێزگاى كه‌ركوك، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له باشترین حاڵه‌تیدا له‌ڕووى سیاسى و سه‌ربازى و ئابوورى له‌و پارێزگایه ( به ته‌زویره‌وه )، خاوه‌نى ته‌نها له 11% ده‌نگه‌كانى ئه‌و شاره‌بووه؛ واته له كۆى (570795 ) ده‌نگده‌رى ته‌واوى پارێزگاكه، ته‌نها (63064) ده‌نگى هێناوه، كه ده‌كاته 2 كورسى له كۆى 12 كورسى ئه‌و پارێزگایه له په‌رله‌مانى عێراق.
به‌پێى پێشبینییه‌كان، به‌هۆى خراپى بارودۆخى پارتى له‌كه‌ركووك له هه‌موو ڕووه‌كان، تواناى ئه‌نجامنه‌دانى ته‌زویرو، ئاواره‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له ده‌نگده‌رى پارتى و، به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌ك له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا له باشترین حاڵه‌تدا، پارتى ده‌یتوانى یه‌ك كورسى به‌ده‌ستبهێنت.
* له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساڵى 2014 له پارێزگاى موسڵ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له باشترین حاڵه‌تیدا له‌ڕووى سیاسى و سه‌ربازى و ئابوورى له پارێزگایه ( به ته‌زویره‌وه )، خاوه‌نى ته‌نها له 18.8% ده‌نگه‌كانى ئه‌و شاره‌بووه؛ واته له كۆى (987000 ) ده‌نگده‌رى ته‌واوى پارێزگاكه، ته‌نها (185804) ده‌نگى هێناوه، كه ده‌كاته 6 كورسى له كۆى 31 كورسى ئه‌و پارێزگایه له په‌رله‌مانى عێراق.
به‌پێى پێشبینییه‌كان، به‌هۆى خراپى بارودۆخى پارتى له موسڵ له هه‌موو ڕووه‌كان، تواناى ئه‌نجامنه‌دانى ته‌زویرو، ئاواره‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له ده‌نگده‌رى پارتى و، به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌ك، ئاواره‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له پێكهاته‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و، وێرانبوونى ئه‌و ناوچانه، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا له باشترین حاڵه‌تدا پارتى ده‌یتوانى 4 كورسى به‌ده‌ستبهێنێت.
كورد له پارێزگاى دیاله له باشترین حاڵه‌تدا، خاوه‌نى ( 61807) ده‌نگده‌ربووه، واته دوو كورسى له كۆى 14 كورسى، هه‌ردوو كورسیه‌كه‌ش پشكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بووه‌و پارتى هیچ كورسیه‌كى نه‌بووه، به‌هه‌مان شێوه له پارێزگاى سه‌لاحه‌دینیش كورد خاوه‌نى (26901) ده‌نگده‌ربووه، واته یه‌ك كورسى له كۆی 12 كورسى، كورسیه‌كه‌ش پشكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له باشترین حاڵه‌تدا له‌م ناوچانه ته‌نها 5 كورسى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستده‌دات، له‌كاتێكدا كۆی كورسییه‌كانى ئه‌وحزبه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ئێستادا 19 كورسیه، بۆیه بڕیاره‌كه‌ى پارتى به كشانه‌وه‌یان له‌وناوچانه بڕیارێكى قوڕس و گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووى ژماره‌و داتاوه سه‌یرى بكه‌ین ژماره‌یه‌كى بچووكه.
سه‌ربارى بارودۆخى خراپى كورد له‌و ناوچانه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگى كورد له‌و ناوچانه، به‌ڵام دواجار ده‌كرێ به‌شێك له‌و ده‌نگانه بۆ لیسته كوردییه‌كانى تر‌ى ئه‌و ناوچانه‌بچێت، به تایبه‌تیش لیستى هاوپه‌یمانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ وهاوپه‌یمانى بۆ دادپه‌روه‌رى و دیموكراسى و پاشان لیستى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان. به‌مه‌ش كاریگه‌ریه خراپه‌كانى ئه‌و كشانه‌وه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه، به‌مه‌رجێ پارتى ڕێگر نه‌بێت له چوونه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدانى هاووڵاتیانى خۆى له‌م ناوچانه.