مەسعود عەبدولخالق: ئەو دەسەڵاتەی لە کوردستان ھەیە ھیچ چارەنوسێکی نەماوە

لەلایەن ستاندار Posted on 455 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق نوسەر و ڕوناکبیر رایدەگەیەنێت لەدوای ریفراندۆم قۆناغێکی نوێ لە کوردستان دەستی پێکردوە ھەر کەس لەو قۆناغە نوێ یە تێنەگات ناتوانێ باش مامەڵەی لەگەڵ بکات.

لە دیداریNRT وتیشی “دەسەڵاتی ئێمە ھیچ چارەنوسی نەماوە لە ئاستی عێراق و ناوچەکە و، کوردستان زیاتر دەخەنە مەترسی، پێویستە حیزبەکانی تر بەرەیەکی فراوان و بەھێر دروستبکەن لە دەرەوەی دەسەڵات، دروستبونی بەرەیەکی سیاسی فراوان زۆر پێویستە بۆ رزگارکردنی کوردستان.
مەسعود عەبدولخالق وتیشی ھەندێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن یەک کورسیمان ھەبێ یان سەد کورسی ھێزمان ھەیە، ھێزی چیان ھەیە لەکاتێکدا دەیان بنکەی سەربازی تورکی ھەیە ناتوانن دەری بکەن، ئیتیلاعات خەڵکی دیموکرات شەھید دەکەن کەس قسە ناکات، حەشد ھات نەیانوانی رێیان لێبگیرێت، کە واتە ئەوە چ ھێزێکە.

ئامائەی بۆ ئەوەش کرد یەکگرتوو لەو قۆناغە نوێ یە تێنەگەیشتوە بۆیە ناتوانێ ئاسان لە پرۆسەی مانەوە یان کشانەوە بریار بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.