ستاتیۆی باکوری سوریا بە گوێرەی (بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ٢٢٥٤) بەفەرمی دەناسریت!

لەلایەن ستاندار Posted on 476 جار بینراوە

نیاز حەمید

گەورەترین گۆڕانکاری سیاسی و دیپلۆماسی سەبارەت بە رۆژئاڤا لە لێدوانی تیلەرسۆن دوێنێ لە زانکۆی ستانفۆرد دابوو، ئەم لێدوانە لە میانی کۆنفراسێک بوو، کە (کۆندەلیزا رایس) وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمەریکا، سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا رێکیخستبوو .

تیلەرسۆن تەئکیدی کردەوە کە بوونی هیزەکانی سوریای دیموکراسی و ئەمەریکا لە سوریا بە گوێرەی (بریاری ئەنجومەنی ئاسایش ٢٢٥٤)ـە، بەمەش فەرمی بوونی هێزەکانی سوریای دیموکراسی کە یەپەگە بربڕەی پشتیەتی و مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری لە فیدراڵی باکوری سوریا لە سەر ئاستی جیهان دانی پێنرا. ئەمەریکا بە جددی کار بۆ ئەمە دەکات و هەموو جیهان بەرەسمی ئەو ستاتیۆیە وەک چارەسەرییەک بۆ تەواوی سوریا دەبینێت.

تیلەرسۆن دووپاتی کردەوە کە دەمیننەوە لە سوریا بۆ هۆکارگەلێک، لەوانە:

– بۆ گەرەنتیکردن بۆ نەگەڕانەوەی داعش.
– لە ناوبردنی ئەلقاعیدە لە ئیدلب ( ئەمەش دیارە ئەمەریکا لە رێگای هێزەکانی سوەریاوە جێبەجێی دەکات- کە لە رووی جیوپۆلیتیکەوە واتادارە).
– پاراستنی خەڵکی و مۆدێلی خۆ بەریوەبردن لە دەست رژێمەکانی ناوچەکە.
-وەستاندنی هەژمونی ئێران کە مەترسییەکی جدییە بۆ تەواوی ناوچەکە.

تیلەرسۆن گوتی، هەموو ئەو ئامانجانە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکەمان لەسەر ئەرز کە هێزەکانی سوریای دیموکراسییە جێبەجێ دەکەین. ئەم لێدوانەی تیلەرسۆن سنورێکی بۆ تورکیا دانا بۆ هەر دەستدرێژییەک کە ئەگەر بیەویت ئەنجامی بدات.

خاڵی زۆر گرنگی دیکەی باسکرد، لەوانە :دووبارەنەکردنەوەی پلانی کشاندنەوەی سوپا یا پشتیوانی وەک لە عێراق لە کۆتای ٢٠١١ ئەنجامدرا ، تیلەرسۆن ئەو کشاندنەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق بە گەورەترین هەلەی ستتراتیژی دانا .ئیمە زۆرجار باسمان لەو هەڵە ستراتیژییەی ئەمەریکا لە پۆستەکانی چەند ساڵەمان کردووە و هەمیشە بوون و بە هێزبوونیی داعش و تورکیا وئێران وپارتی و حزباللە مان بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕاندەوە .تورکیا پارتی وداعش و قاعیدە(بەرەی نەسرە) و ئێرانیش حزبولا و گروپە تیرۆریستەکانی دیکەیان لە ناو چەکە بەردابوو، ءیسات ئەمەریکای ترامپ دەیەوێت ئەو لایەنانە بچووک بکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.