“تورکیا ڕووبەروی بەرخۆدانێکی توندی گەلی رۆژئاڤا دەبێتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

ستاندەر
فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لەھەرێم، بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، “لەڕوسیاو ئەمریکاوە تورکیا ئاگادارکراوتەوە بەوەی نابێت ھیچ جوڵەیەکی سەربازی بەڕوی عەفریندا بکات، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی بەرخۆدانێکی توندی گەلی کورد لەڕۆژئاڤای کوردستان دەبێتەوە”.

لەبارەی ھەڵوێستی ئەمریکا لەئەگەری ھێرشی تورکیا بۆسەر یەپەگە لەکاتێکدا، ناوبراو دەڵێت، “ئەمریکا ھەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندوەو جەختیکردۆتەوە، نامانەوێت بەھیچ شێوەیەک تورکیا ھێرشبکاتەسەر عەفرین، ئەگەر ھات‌و تورکیا ئەمکارەی کرد، ئەوا ئێمە وەک ئەمریکا لەتەک ھاوڕێ‌و ھاوپەیمانەکەمان کە یەپەگەیە دەوەستین‌و ڕوبەڕوی ھەرھێرشێک بۆسەر کوردستان دەبینەوە”.

سەبارەت بەکشانەوەی ھێزە سەربازییەکانی روسیا لەعەفرین، فەتحوڵا حسێنی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ھیچ ڕوسیا عەفرینی نەپاراستوە، لەوێ بن یان بکشێنەوە ھیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت، ئەوان خۆیان بەلایەنگری ڕژێمی بەعسی سوریا دەزانن نەک گەلی کورد لەسوریا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.