پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆکاری نەناردنی پارەی گەنمی جوتیارانە لەلایەن بەغداوە

لەلایەن ستاندار Posted on 422 جار بینراوە

ستانده‌ر

ھۆکاری نەناردنی پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە بۆ تێکەڵکردنی گەنمی ئۆکڕانی و تورکی لەگەڵ گەنمی جوتیارانی ھەرێم دەگەڕێتەوە، کە پارتی ئەو گەنمانەی بەنرخێکی ھەرزان لە داعش کریوەو تێکھەڵی گەنمی جوتیارانی کردووە.

دڵشاد مجید نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە ئەکاونتی تایبەتی خۆێ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ھۆکاری نەناردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی “پارتی لەساڵی ٢٠١٥ ھەرچی گەنمی موسڵە لەداعش بەنرخێکی ھەرزان دەکڕێتەوە.. و دواتریش تەسلیمی حکومەتی عیراقی دەکاتەوە”

ھەروەھا نوسیویەتی “مەعقول چیە شارێکی بچوکی وەک دھۆک بەسروشت شاخاوی و گردەڵان .. لە ساڵی ٢٠١٥ خاوەنی نزیکەی (٦٠٠)ھەزار تەن گەنم بێ و شارێکی وەک سلێمانیش لەھەمان ساڵ خاوەنی دوو پێ دەشتی بەرفراوانی وەک بیتوێن و شارەزوو بێت نزیکەی (٢٥٠) ھەزار تەن گەنم بەرھەمی بێ..؟”

دڵشاد مجید ئاماژەشی بەوەداوە کە “بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەسازی دانەوێڵەی عیراق .. بەیەکێک لەئەندام پەرلەمانەکانی کوردی ووتووە.. (لەئەنجامی پشکنین لەدھۆک بۆمان دەرکەوتووە گەنمی تورکی و ئۆکرانیشیان تێکەل بەگەنمی دھۆک کردووە)..”

ھەروەھا ناوبراو ھۆکاری دواکەوتنی پارەی گەنمی جوتیارانیشی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوەو نوسیویەتی، تێکەڵکردنی ئەو گەنمانە لەگەڵ گەنمی جوتیاران وای کرد بەغدا بەگومانەوە مامەڵە لەگەڵ بەرھەمی دانەوێڵەو جوتیارانی کوردستان بکات و ھۆکاری دواکەوتنی پارەی گەنمی جوتیارانیش ھەر بۆ ئەو بەدگومانیە دەگەڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.