تیلەرسۆن لە ستاندفۆرد ، ئەوەی بنبەڕی هێنایە سەر بەڕی

لەلایەن ستاندار Posted on 392 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

تیلەرسۆن لە ستاندفۆرد ، ئەوەی بنبەڕی هێنایە سەر بەڕی بەوەی : مەلەفی باکوری سوریا بە گوێرەی بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ۲۲٥٤دا ، دان بەوەدا دەنێ کە باکووری سوریا بۆ خۆبەڕێوە بردن بە سیستەمی فیدرالیزمی لە چوار چێوەی سوریا دەتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات لە بەر :
۱_دووبارە پێدزەنەکردنی داعش بۆ ئەو ناوچانە .
۲_لەناو بردنی قاعیدە لە ئیدلب . ئەمەریکا ئەو کارە لە ڕێگای هێزەکانی دیموکراتی سوری دەکات .
۳_خۆپاراستن و بەڕێوەبردن لە دژی ڕژێمەکانی ناوچەکە .
٤_ڕێپێگرتن لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران .
تیلەرسۆن بەرپرسی ئەمەریکی لە ناوچەکە ، چەند ڕۆژ لەمەو بەر لە زانکۆی ستاندفۆرد لە کۆنفراسێکی ناوخۆیی ، کە کۆندەلیزا رایزی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکی ، ئامادەی کردبوو، لە سەر وەزعی سوریاو ئەو خۆئامادەکردنی تورکیا بۆ سەر عفرین ، لێدوانێکی داو تیایدا گووتی :
، تورکیا ، داعش و پارتی و قاعیدە(بەرەی نوسرە) و ئێرانیش حیزبو للەو گروپە توند ڕەوی تریان دەناوچکە بەردابوو و هۆکارەکەش ئەو کشانەوە هێزیەی ئەمەریکا لە ساڵی ۲٠۱۱ بوو لە عیراق کە هەلەیەکی گەورەی ئەمەریکی بوو ، نەدەبایە ئەو کارە بکات و گۆتیشی سیاسەتی ترەمپ دەیەوێ ئەو هێزانە لە ناوچەکە بچووک بکاتەوەو بە تەواوەتی پاراستنی باکوری سوریا دەداتە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە بڕبڕەی پشتیەتی .تەواوی ئەو ئاماژەیەی سەرەوە دەناو ڕاپۆرتەکەی تیلەرسۆن هاتووە لە کۆنفراسی ستاندفۆرد .
بە گوێرەی ئەو لێدوانەی تیلەرسۆن بێ ، نەک هەر نابێت ڕێگا بە تورکیا بدرێ کە هێرش بکاتە سەر عفرین و ناوچەی تری سەر بە کوردی ڕۆژئاوا ، بەلکو ، ئەمەریکا خەریکی ئامادە سازی سەربازیە لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە ناوی پاک کردنەوەی ئەو شارە لە قاعیدە ، ئیدلب بگرن و بگەنە سەر لێوارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست .
دیارە ئەگەر ئەو کارە بە ئامانج بگرێت بە دوایەوە هێزەکانی تورکیا لە جەرابلوس و ئەعزازو شوێنی تر دەکەونە بەر گەمارۆی کورد و هێزەکانی سووری لە ئەو بەرو ئەو بەری ڕووباری فورات .
ڕەنگە ئەو خۆئامادەکردنەی تورکی بۆ ناوچەکانی عفرین یەکێک بێت لەو هۆکارانە .
دیارە ئەو لێدوانەی تیلەرسۆن دوا بە دوای ئەو بڕیارەی ئەمەریکی هاتووە کە خەریکی ئەوەن هێزێکی ۳٠ هەزار کەسی کە نیوەیان لە یەپەگە و نیوەکەی تریش لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ، بۆ پاراستنی باکوری سوریا لە تورکیاو پێدزە نەکردنی داعش و ئێران و ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە دەبێت و بە دوایەوە لێدوانە توندەکەی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسی لێ کەوتەوەکە ئەم تەشکیلە هێزە مایەی قبوڵکردن نیە چونکە دەبێتە دابەش بوونی سوریاو کارێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوچەکە .
جا نازانین ئەو توندیەی لاڤرۆڤ بۆ ترساندنی تورکەکانیەتی تا بە تەواوی لە گەڵیان واتە رووسەکان بێنە سەر خەت چیتر بە مامناوەندێتی لە نێوان خۆیان و ئەمەریکیەکان نەمێننەوە .
ئیدی نازانرێ تورکەکان ئەو هێرشە بۆ سەر عەفرین دەکەن ناکەن . ئەگەر بکەن چۆنچۆنی دەبێت . هێرش کردنە سەر عەفرین با لەو دیو فراتیش بێت واتە ئەو ناوچانەی کە دەکەونە ناو خەتی قەلەمرەوی رووسیا ، ئاسان نیە لە بەر :
۱_ ئەو خۆئامادە کردنە فراوانەی یەپەگە ، هەلبەتە چەکی پێشکەوتووی ئەمەریکیشیان پێیە و خۆ ئەگەر کار بگاتە سەر ئەوەی رووسەکان گلۆپی سەوز بۆ ئەو هێرشەی تورکی پێ بکەن وبە دوایەوە هێرش کردنەکە سنورێکی فراوان بە خۆوە بگرێ ، بە گوێرەی لێدوانەکەی تیلەرسۆن ، ئەمەریکا پەرچەکرداری دەبیت و پێشم وانیە رووسەکان لە بەر خاتری تورکیا کاری وەها بکەن کە لە گەڵ ئەمەریکیەکان تووشی پێکدادانی سەربازی ببن و ناوچەکەش بنکەیەکی رووسی لێیە بە ڕەزامەندی یەپەگە بە مەبەست داکۆکی کردنی ڕووسەکان لە هەر هێرشێکی قاعیدەو هی تر لە دژیان . ئەگەر رووسیا ئەو گلۆپە سەوزە بۆ تورکان پێ بکا مانای وایە دەبێ دەست لە کوردی ڕۆژئاوا بشوات .
ئیدی ناشزانرێ چۆنچۆنی دەبێت بەلکی بۆ شەڕی ئیستنزاف بێت و تورکیا دەشەڕێکی ناکۆتا وەنێن و لاوزی کەن و بە ناچاری لە تەواوی خاکی سوریا تووشی پاشەکشی بکەن .
هەشن دەڵێن ئەو کارەی تورکی بۆ بەلارێدابردنی قەیرانی حوکمو ئابووری وڵاتەکەیەتی . دەبێ ئەوەش بزانین ئەو بریارەی ئەمەریکی لە مەڕ ئەو تەشکیل کردنە هێزە کوردیە بووەتە مایەی ناڕازی بوونی جگە لە هادەب . هەموو هێزە ساسیە تورکیەکان بە جەهەپەشەوە .
دەبێ ئەوەش بڵێین هەر دەبێ ئەمەریکا مشووری ئەوە بخوات کە کۆڕیدۆرێکیان بۆ بدۆزێتەوە تا بیان گەیەنیتە سەر لێوارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و جیهان ، ئەگەر نا هەر هەموو لاکانیان بە دوژمن گەمارۆ دراوە .مەبەستم تورکیاو سوریای بەشارو عیراق .
تورکیاش باش دەزانێ ئەگەر ئەو تەشکیلە هێزیە بە ئالیاتی پێشکەوتووی ئەمەریکی و هەلبەتە غتائی جەویشی بۆ دەکرێ ، دروست بکرێ یانی تورکیا بستەکی سنووری لە گەڵ سوریاو جیهانی عەرەبی نامێنێ و بە سەدان کیلۆمەتری تریشی جگە لەو سنوورەی لە گەڵ کوردانیدا هەیە دروست دەبێ .
کەسیش نازانی ژێراو ژێرەکان ، چیان دەناو دایە .
کێ ناڵێ ڕیێکەوتنێکی ژێربە ژێری ئەمەریکی و ڕووسی تیا نیە کە باکوری سوریا بکەوێتە ژێر هەژموونی ئەمەریکی و ئەوی تریش بۆ ڕووسیا بێت و تیایدا کوردانیش ببەنە سەر لێوارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست . با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.