دوای هەلبژاردنەکان چی ؟ 

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

سعید هەرکی

تاکو ئێستا ئێمە کاردەکەین بۆ رۆژی هەڵبژاردن بەڵام بۆ دوای هەڵبژاردن چۆن بتوانین یان بە کام میکانیزم بتوانین ببین بە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی تاوەکو بتوانی بە ئاسانی حکومەت تەشکیل بکەین ، دیارە معلومە لای هەموو هاووڵاتیان بە گوێرەی یاسایەک کە لە کوردستان پەیرەو دەکرێت ئەگەر هەر حزبێک یان هەر لیستێک بتوانێت زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت ئینجا دەتوانێت حکومەت تەشکیل بکات جا بە گوێرەی ئەم یاسایە بێت چەند کوتلەیەک دوای هەڵبژاردنەکان ناتوانن هاووپەیمانەتی درۆست بکەن و حکومەت تەشکیل بکەن چونکە ئەم کوتلانە پێش هەڵبژاردنەکان یەک لیست و یەک هاوپەیمانەتی نەبوون لێرە پرسیارێک دروست دەبێت ئایا ئەگەر پێش هەڵبژارنەکان یەک لیستی و یەک هاوپەیمانەتی دروست نەکرێت چۆن ئەم بارودۆخەی هەرێم دەگۆڕدرێت ؟ حەتمەن ناگۆڕدرێت هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە دیسان پارتی دەبێتە خاوەنی زۆرینەی کورسی حکومەت تەشکیل دەکات ئیتر ئەوکات چەند کورسی یەک زیاد بکەی چی لە واقع دەگۆرێت ؟ ئەوەی گرینگە دەبێت بیر لە رزگارکردنی خەک بکەینەوە ڕاستە دەبێت بەرژەوەندی حزبی پارێزراو بن بەڵام نابێت لە بیر بکەین بەرژەوندی حزبی بریتی یە لە رزگارکردنی خەڵک و گەڕانەوەی ئومێد بۆ ئەم خەڵکە کەواتە ئەوەی زۆر گرینگە دەبێت بیر لە یەک لیستی و یەک هاوپەیمانەتی بکەین لە کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین حکومەت بە تەها تەشکیل بکەین چونکە حکومەتی بنکە فراوان زۆر بێزراوە لای خەڵک و بینیمان کە چ حکومەتێکی بێ سەر و بەرو قەیراناوی بێ ئومێد بوو ، ئەگەر سەیری هەواڵەکان بکەین دەبینین عەبادی چۆن دەیەوێت لیستێکی نیشتیمانی عێراقی دروست بکات دوور بێت لە تائیفی و دەمارگیری دەیەوێت شیعە و سونە وکورد لەم لیستەدا کۆبکاتەوە.
بۆیە گرنگە لەکوردستانیش هاپەیمانیەکی بەهێز ببێتە بەدیلی دووپارتی دەسەلاتدار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.