ستاندەر
لەدوای قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان پیاوانی كاری هەرێمی كوردستان روویان كردۆتە ناوەڕات وخوارووی عێراق بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان وپارەكانیان راكێشاوەتەوە لە بازەرەكانی هەرێم.
ستاندەر بەدواچوونی بۆ ئەم دیاردەیە كردو تێبینی كرد كە بازرگانەكان نیگەرانن لە شكستی ئابوری حكومەتی هەرێم وپشتگوێخستنیان لەلایەن حكومەتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە كە زۆربەی ئەم بازرگانانە لەكاتی ئاسایی هەرێم وەبەرهێنانیان ئەنجام دەدا ولەكاتی قەیرانیش كوردستان چۆڵدەكەن.