په‌یامێك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوله‌وه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین

لەلایەن ستاندار Posted on 606 جار بینراوە

‎په‌یامێك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوله‌وه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین

‎به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان

‎زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه‌ سوپاى توركیاو چه‌ند هێزێكی تر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورەیان بۆ سه‌ر عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ مایه‌ى نیگه‌رانى هه‌موومانه‌و داواكارین هه‌رچی زووه‌ توركیا ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنێ و چیتر خه‌ڵكى سڤیل نه‌كرێنه‌ قوربانى ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان.
‎روون و ئاشكرایه‌ كه‌ گه‌لى كورد به‌درێژایی مێژووى تا به‌مڕۆ ده‌گات، هه‌میشه‌ ویستوویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌و له‌ كه‌شێكى دیموكراسیدا ژیان بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌میشه‌ بە چەك وەڵام دراوینەتەوەو هێرش كراوەتە سەرمان، ئه‌م ئۆپەراسیۆنەش به‌ درێژكراوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌زانین و داواكارین لە وڵاتانى زلهێزى دنیاو كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌زووترین كات له‌دژی ئه‌و هێرشانه‌ بێنه‌ ده‌نگ و بیوه‌ستێنن، هه‌روه‌ك گیان و ژیانى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى عه‌فرین له‌ ئه‌ستۆی هێرشكارانه‌و پێویسته‌ ژیانێكى ئازاد و سه‌لامه‌ت بژین، ئەزموونی بەرەنگاربوونەوەو لەناوبردنی تاریكپەرستان و تیرۆرستان دەریخست كە ئیرادەی گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا چەندە بەهێزەو هەر ئەو ئیرادە بەهێزەشە بۆتە هەوێنی ئاشتی و. ئارامی و پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكان لە ڕۆژئاوادا، مێژووش پێمان دەڵێ كە ئیرادەی گەلی كورد بەهێز ناشكێ، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری كێشەكان ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی و كۆبوونەوەیە لەسەر مێزی دانوستان.

‎كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
‎جێگری سكرتێری گشتى
‎یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.