“نەوشیروان مستەفا چەندین جار داواکاری ئاکەپەی بۆ سەردانیکردنی تورکیای رەتکردووەتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 450 جار بینراوە

ستاندەر

نما نەوشیروان مستەفا کوری ڕێکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە لەشکرکێشی و هێرشکارییەکانی سوپای تورکیای بۆ سەرعەفرین بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاندوە “نەوشیروان مستەفا چەند جارێک بانگهێشت نامەی ئاکەپەی بۆ سەردانکردنی تورکیا ڕەتکردوەتەوە”.

نما نەوشیروان مستەفا ڕایگەیاندوە “هەموو جۆرە پەلاماردان و لەشکرکێشیەک بۆ سەر کانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ئیدانە دەکەین و داواکارین ئەو هێرشانە بوەستێنرێن”.

نما نەوشیروان ئاماژەی بەوەشداوە “ئێمە لە پێشتریشدا ڕەخنەمان هەبوە لە شێوازی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ کوردی باکورو رۆژئاوای کوردستان و هەر لەو ڕوانگەشەوە بابم رەوانشاد نەوشیروان مستەفا چەند جارێک بانگهێشت نامەی ئاکەپەی بۆ سەردانکردنی تورکیا ڕەتکردوەتەوە”.

کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا هۆکاری ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە،”تەنها هۆکار بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو داوکاریانەی ئاکەپە ئەو ستەم و هێرشانە بووە کە تورکیا دژی براو خوشکە کوردەکانمان لە باکور و رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.