ستاندهر
دوێنێ سێشەممە مامۆستا علی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی سەردانی دەزگای ستاندەری کرد و لەگەڵ ستافی ستاندەر کۆبوویەوە لەکۆبونەوەکەدا باسی بارودۆخی ئێستای ھەرێم و ناوچەکە کرا وە باس لە گرینگی دروستکردنی بەرەیەکی فراوان کرا، جەخت لەوەکرایەوە کە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات بەرەیەکی بەھێز دروست بکەن ھەم لەسەر ئاستی ھەرێم و ھەم لەسەر ئاستی عێراق.
لایخۆیەوە مامۆستا علی باپیر ڕۆڵی دەزگای ستاندەری بەرز نرخاند وە ھیوای خواست ھەرچی زوە ڕێگا بدرێت بەکردنەوەی ئەو دەزگایە.
جێگای باسە ماوەیەکی زۆرە دەزگای ستاندەر داخراوە بەڵام ئەوە کاری لەسەر کارو چاڵاکیەکانی ئەو دەزگایە نەکردووە بگرە لەدوای داخستنیەوە گەرموگوڕتریش بووە لەسەر چاڵاکیەکانی.