ماکگۆرک لە کۆبانییە.. بەراستی ئەمەریکا بێدەنگە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 443 جار بینراوە

ماکگۆرک لە کۆبانییە.. بەراستی ئەمەریکا بێدەنگە؟!

نیاز حەمید
ستاتیۆی رۆژئاڤا ، پشتیوانی یەکەم و دووەمیشی خەڵکەکەیەتی..ئەمە پرینسیپە.
ماکگۆرک لە سەفەرە مەکوکییەکانی ، چاڵاکانە بە بەرنامەیەکی دارێژراو بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای ئەمەریکا لە هەوڵ و خەباتدایە.
ماکگۆرک دوای پەلاماری دەولەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ، بۆیەکەمجارە لە رۆژئاڤای کوردستاندایە ، ئەمەش واتای سیاسی و سەربازیی هەیە بۆ هەموو کارەکتەرەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی وسەربازی سوریا.
یەکێ لە فەرماندە هەرە پلە باڵاکانی ئەمەریکا ، قسەی بۆ “Defense One” کرد بوو و دەڵێت: لە بەغدا بوم كاتێك ئازادكرا، لەكاتی داگیركردنیدا لە‌ئەفغانستان بوم، كاتێك سەیری ئێرە دەكەم پارچەپارچەبون نابینم كە زۆر لە‌نزیكەوە چاودێری دەكەین. چونكە كاتێك هێزەكانی سوریای دیموكرات شارۆچكەكان رزگاردەكەن، جدین لە‌رادەستكردنی ناوچەكە بە‌ئەنجومەنە مەدەنییەكان‌و بەدڵ ئەو كارە دەكەن نەك بە‌قسە.
بۆچی ئەمەریکا ، بێدەنگە؟
ئەو پرسیارە زۆر دەکرێت ، زۆرینەی خەڵکی کوردستان دڵگرانن بە هەلوێستی ئەمەریکا کە زۆرجار وا دەخوێندرێتەوە کە لە بەرژەوەندی تورکیادا بێدەنگ و گلۆپی سەوزی بۆ کۆمەڵکوژیی خەڵکی هەرێمی عەفرین کردۆتەوە ، بە پراکتیکیش لە سایەی بێدەنگی ئەمەریکدا ،هەموو ئەوە دەبینین .
ئەمەریکا لەوەتەی ئەم پەلامارەی دەولەتی فاشی تورکیا وچەتەکان بۆسەر عەفرین دەستیپێکردووە ، جگە لەهەڵوێستی شەرمنانە هیچی دیکەیمان لێ نەدیوە کە ئەوەش زیاتر دەولەتی تورکیا هاندەدات بۆ ئەنجامدانی کۆمرڵکوژی زیاتر.
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە ، دەبێت پرسیاریک بکەین: ئایا ئەمەریکا پشت لە هاوپەیمانێتی کورد یا ستاتیۆی فیدرالی باکوری سوریا دەکات ؟ پشت لە هێزەکانی سوریای دیموکراسی دەکات؟
بۆ وەڵامی ئەو دوو پرسیارە دەبێت بڵێین: ئیمرۆ زیاتر لە ١٠٠ بارهەڵگر پر لە چەکی مۆدرێن گەیشتە کۆبانێ ، دوای ئەوەش گەیشتنی ماکگۆرک بۆ کۆبانێ.کەواتە دوای پەلاماری تورکیا بۆسەر عەفرین ، ناردنی چەک بەردەوامە ، بوونی ماکگۆرکیش لەوێدا وەک وتمان واتادارە.
باشە بۆ وەلامی پرسیارە ئەسلییەکە، ئەی بۆچی بەرامبەر تورکیا بێدەنگە سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی وهێرشەکانی عەفرین ، دەتوانین وا بڵێین:
عەفرین لە دەرەوەی دابەشکردنی نەخشەی هەژمونی ئەمەریکایە ، بەڵکو لە ژێر هەژمونی روسیا دایە ، ئەمە ئیتفاقێک بووی کاتی خۆی لە جنێف ، هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وروسیا ، جۆنکێری و لاڤرۆڤ ئیمزایان لەسەر کردووە.
سوپای روسیا لە ناو عەفرین بلاوکرابۆوە ، بە مانایەکی دیکە هێزەکانی سوریای دیموکراسی لەگەڵ فەرماندەیی سوپای روسیا مامەڵەی دەکرد.
بەلام لەبەرئەوە روسیا دەوڵەتێکە هیچ بەهایەکی مرۆیی ناس ناکات ، بریتیە لە دەولەتێک کە دیکتاتۆرێک هاوشێوەی تورکیا بەڕیوەی دەبات بە هاسانی لە نێوان هەرسێ دەولەت ، روسیا ، ئێران وتورکیای فاشی ، بازاڕ بەسەر عەفرینەوە کرا لەگەڵ باشوری ئیدلب . کشانەوەی ئەلقاعیدەی ئاکەپە لە ئیدلب بەرامبەر ئەوەش رێگادان بە تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین. هەر بۆیە پاش ئیلتزانمکردنی تورکیا دەبوو روسیا وئێرانیش ئیلتزام بکەن ، سوپای روسیا کشایەوە ، تورکیاش هێرشی دەستپێکرد.
بۆ ئەمەریکا پێشبینیکراو بوو ، بەلای ئەمەریکاوەش مایەی خۆشحاڵی بوو ، لە بەردوو هۆ؛
– دوورکەوتنەوەی کورد لە روسیا ، و دەرکەوتنی سوپای روسیا لە عەفرین ، جێگای بۆخۆی خۆش دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کە ئەمەش بۆ ئەمەریکا گرنگە و دەستکەوتە.
– ئەمەریکا دڵنیایە لە بەرخۆدان و بەرگری شەرڤانان ، باش دەزانێت سوپای تورکیا ئەوە نییە بتوانێت خۆ بگریت لەبەردەم ئازایەتی شەرڤانان و پێشڕەوی بکات ، بە مانایەکی دیکە دەیەوێت ئەو کارتەی دەست تورکیا ، خودی تورکیا تاقی بکاتەوە و بەرامبەر شەرڤانان خۆی بجەربێنێت و ئیدی دوای شکستی ، بێدەنگ دابنیشێت.
-ئەمەریکا دەیەوێت زیاتر کورد یا ستاتیۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەخۆیەوە گرێ بدات ، بۆخۆی وەک هاوپەیمانێکی تاکو تەنیا بێت شەریکی دیکەی نەبێت، چونکە پرۆژەی گەورەی هەیە ، نایەوێت شەریکێکیی وەک روسیای هەبێت لەو دەڤەردەدا لەگەڵ کوردان، کە
باش دەزانێت رێگری لێ دەکات.
– رەنگە تەکلیفکردنی فەرەنسا لەلایەن خودی ئەمەریکاوە بێت بۆ پیشکێشکردنی پرۆژەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەبارەت بە ریگەگرتن لە پیشڕەوییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین ،یا هەر شێوازێکی دیکە بۆ وەستاندنی تورکیا لە سنورێک.
-هەموو لێدوانەکانی پێشووی ئەمەریکا ، چ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرێس لە دانیشتنی گوێگرتن و ولێدوانەکانی پینتاگۆن ، هەموو لەیەک کەناڵدا یەکدەگرنەوە کە بەرژەوەندی هاوبەش هەیە لە نێوان ستاتیۆی باکوری سوریا و ئەمەریکا.
– خالێکی دیکەی گرنگ هەیە ، کە هەرێمی عەفرین بە بەرێوەبەرایەتی مەدەنی و سەربازییەوە تا ئێستا بۆ جیهانیان سەلماند کە نوێنەرایەتی هێلی سێیەم دەکەن ، دەتوانن بەرخۆدان وبەرگری بکەن..گەلۆ بۆچی وێرای ئەو هەموو هێرسە ئاسمانییە وتۆپهاویشتنە،هیچ رەوی بە کۆمەڵی خەڵکی نابینرێت؟ هەموو خەڵکی هەرێمی عەفرین لە شوێنی خۆیان وەک داری زەیتون لە ئەرزدا چەقیون، ئەم خاڵە خاڵی هەربەهێزی ستراتیژیە کە ئەمەریکا گرەوی زۆری لەسەر دەکات.
ئەمەریکا بە چوونی ماکگۆرک لەم هەلومەرجەدا ، بێدەنگی شکاند.
ان الصبح لناظرە قریب، الیس الصبح بقریب؟!.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.