ئاڵا تاڵەبانی: پێویستە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت دەست لەکاربکێشننەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 433 جار بینراوە

ستاندەر
ئالا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت لەکۆتاییشدا وتویەتی”دەبێت سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و جێگرەکەی بێنە بەردەم ھاوڵاتیان و داوای لێبوردن بکەن و دەستلەکاربکێشنەوە و ئەم حکومەتە بۆ کەسانی تر بەجێ بھێڵن چونکە کێشەکانی ھەرێم بەمان چارەسەر نابن.”
ئاڵا تاڵەبانی کە لەھەمان کاتدا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی کە پێشتر ئەمان داوایان لەحکومەتی ھەرێم دەکرد سەردانی بەغدا بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و باشتر وایە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رێکبکەون بەڵام حکومەتی ھەرێم ئامادە نەبون یان دو تا سێ کاتژمێر سەردانی بەغدایان دەکرد و بەپەلە دەگەڕانەوە و دەیانوت بەغدا پارەی نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەساڵی رابردودا چوار فراکسیۆنی کوردستانی واتە ھەر یەکە لەیەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو، باشترین یاسای بودجەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەستەبەرکردوە کە تێیدا ١٧%ی موچەی فەرمانبەران و موچەی ھێزی پێشمەرگەیان جێگیرکردوە، بەڵام بەقسەی ئەو حکومەتی ھەرێم لەبەرژەوەندیدا نەبوە چونکە نەیاندەتوانی “دەستبەرداری بەتاڵانبردنی نەوت بن” کەچی “ئێستا دەرگای ئێران و توران نەما لێی نەدەن و داوای ھاوکاری و نێوەندگیری نەکەن.”

وتوشیەتی”ئێستاش بە زەلیلی لەبەردەم حەیدەر عەبادیدا دانیشتون، بەگوێرەی بەیاننامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی عەبادی بە ھەمو مەرجەکانی بەغداد ڕازی بون تەنانەت بە گەڕاندنەوەشمان بۆ سنورەکانی پێش ٢٠٠٣.” ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ کۆبونەوەی دوێنێی وەفدی ھەرێم لەداڤۆس لەگەڵ حەیدەر عەبادی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.