ستاندەر
له كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤ گوتبووی: «كۆبانێ له به‌رده‌م كه‌وتندایه.» به‌ڵام كۆبانێ له ٢٧ی ژانوییه‌ی ٢٠١٥ له به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش سه‌ركه‌وت. دوای سه‌ركه‌وتنی كۆبانی، پارتی دێمۆكراتیی گه‌لان – هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٧ی ژوونیی ٢٠١٥ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی توركیای تێپه‌ڕاند و نه‌یهێشت ئاكه‌په به ته‌نها ببێته ده‌سه‌ڵاتدار. ١٥ی ئۆگستی ٢٠١٥ش شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی بووركان ئه‌لفورات كه هێزی بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات بوون، گرێسپییان ڕزگار كرد. دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه ده‌وڵه‌تی توركیا مێزی چاره‌سه‌ریی له ئیمڕاڵی وه‌رگه‌ڕاند.
هۆشداریی ئۆجالان
ڕۆژئاوای كوردستان له گفتوگۆكانی ئیمڕاڵی، «خه‌تی سوور» بوو. ئۆجالان هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاڤای دیت و ئه‌و هۆشدارییه‌ی پێشتر چه‌ندین جار دابووی، دووباره‌ی كرده‌وه. ئۆجالان كاتێك مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر عه‌فرینی بینی، بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه كه گواسترابوونه‌وه ئیمڕاڵی باس كردبوو.
زیندانیانی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه، چه‌تین ئاركاش و نه‌سرووڵا كووران دوای تێكچوونی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ بۆ به‌ندیخانه‌ی سیلیڤریه گواسترانه‌وه. ئه‌و دوو زیندانییه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌وان میكائیل بارووتیان دایه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له هه‌مان به‌ندیخانه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگوور گونده‌م» بڵاوكرایه‌وه، ڕۆژنامه‌كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داخرا.
ڕه‌خنه‌كانی له ڕۆژئاڤا
ئاركاش و كووران له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له بۆچوونه‌كانی ئۆجالان و هۆشدارییه‌كانی ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌فرین و باكووری سووریا. ئاركاش ڕایگه‌یاند كه ئۆجالان ده‌رباره‌ی ڕۆژئاڤا گوتوویه‌تی: «بۆ نموونه، ئه‌وانه‌ی ئێمه خۆیان سست ده‌كه‌ن و سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌موو هه‌وڵی خۆت له‌سه‌ر كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه چڕ بكه‌یه‌وه و له بیر بكه‌ی كه له‌نێو شه‌ڕدای، زۆر جاران گورزت لێ ده‌درێت. ئێوه له‌نێو شه‌ڕدان، له‌نێو شه‌ڕدا، ئه‌گه‌ر پێویستی هه‌بێ ده‌بێ ئه‌و ژن و مێردانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه بڵێن: ئێمه پێنج ساڵان نزیكی یه‌كتر نابینه‌وه و ژیانی خۆمان به‌پێی بارودۆخه‌كه ڕێكده‌خه‌ین.»
ئاركاش ڕایگه‌یاند كه ئۆجالان به تایبه‌تی هۆشداری و ڕه‌خنه‌ی به‌رفره‌وانی ده‌رباره‌ی عه‌فرین ده‌دا. ده‌یگوت: «ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه له عه‌فریندا گیر بخۆن، گورزیان به‌ر ده‌كه‌وێت. خۆی له خۆیدا ئه‌وان (توركیا) هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌فرین گه‌مارۆ بده‌ن. ده‌رباره‌ی عه‌فرین هه‌واڵمان بۆ دێن كه یه‌ك له دوای یه‌ك كارگه‌ی جلوبه‌رگ دروست ده‌كه‌ن. بێگومان ده‌یكه‌ن، واته كاری بنیاتنانی سه‌رمایه‌دارانه پێشده‌خه‌ن. دیاره ئاگاداری خۆیان نین كه له به‌رانبه‌ریان چی هه‌یه. ڕۆژ ڕۆژی بنیاتنانی كارگه‌ی جلوبه‌رگ نییه، ڕۆژی خۆڕێكخستن و ئاماده‌كارییه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌پێی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ.»
ئاركاش ڕایگه‌یاند، ئۆجالان گوتوویه‌تی: «له ڕاستیدا هه‌ڵمه‌تی جه‌رابلووس – عه‌زاز ده‌بوایه زووتر بكرێت. تێده‌گه‌ین كه هه‌ندێك هاوسه‌نگی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌ڵام هه‌وڵدانی شۆڕشگێڕی كه پشت به هێزی خۆی له كاتی خۆیدا ده‌به‌ستێ، ده‌ستپێشخه‌ری زیاتر به‌ده‌ست دێنێت.»
«كورد ئه‌و به‌رخه نییه كه سه‌ری له‌ژێر چه‌قۆ ڕاگرتووه»
ئاركاش، ڕاگه‌یاند، ئۆجالان پێی وابوو سیاسه‌تی توركیا له سووریا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه بووه، له زاری ئۆجالانه‌وه گوتی: [خۆزگه توركیا ده‌ستی له فۆبیاكوردییهكهی خۆی و خه‌یاڵه‌كانی بۆ بنیاتنانی سه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهردابوایه و ئه‌و ده‌سته‌ی گرتبوایه كه ئێمه درێژمان كردووه. به‌ڵام ئێوه ده‌بینن كه من به شاهیدی ملیۆنان كه‌س گوتم «ڕۆحی ئه‌شمه»، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ردانی هه‌مان شوێنیان كرد و گوتیان «سه‌ركێشی تێرۆریستان»، ده‌ڵێن: «ئێمه چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له ڕێڕه‌وی كوردان بگرین». ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌م بارودۆخه ده‌بینن، بێگومان وه‌ك ئه‌و به‌رخه‌ی سه‌ری له‌به‌ر چه‌قۆ ڕاگرتووه هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن.]
بنیاتنانی سوپای كۆنفیدراسیۆن
بابه‌تی دروستكردنی «سوپای پاراستنی سنوور» له‌م ڕۆژانه‌دا له ڕۆژه‌ڤدایه. به‌پێی لێدوانی ئاركاش، دروستكردنی ئه‌م سوپایه به‌پێی بۆچوونی ئۆجالانه: «مێژوو فرسه‌تێكی وه‌های ڕه‌خساندووه كه به ناوی گه‌لان و به ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دێمۆكراتییانه، زه‌مینه‌سازی هه‌یه كه بای ئازادی سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بگرێته‌وه. پڕۆسه‌ی شۆڕشگێڕی له ڕۆژئاڤا، تا ئاستی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا و شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری ده‌بێ. ئافراندنی ڕێكخستنه سه‌ربازی و سیاسییه‌كان كه له‌گه‌ڵ كوردان، به هه‌زاران مرۆڤی عه‌ره‌ب، توركمه‌ن، فارس، سوریانی، ئه‌رمه‌نی، گرووپه بنده‌سته و باوه‌ڕداره‌كانی خاوه‌ن ئه‌و ڕوحه بچنه ڕیزیه‌وه، هه‌م ڕێی تێده‌چێت و هه‌میش سه‌رنجڕاكێشه. سوپای كۆنفیدراسیۆن ده‌توانرێ له ماوه‌ی ٦ مانگدا بنیات بنرێت. ئایا له به‌رانبه‌ر هێزێكی به‌م شێوه‌یه كامه ناوه‌ندی دواكه‌وتوو و ستاتۆپارێز ناكه‌وێت؟»
ANF