پلانێکی دەسەڵات بۆ دەسکاریکردنی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 566 جار بینراوە

ستانده‌ر

بەپێی چەند زانیاریەک کە دەست ستانده‌ر کەوتوە حزبە دەسەڵاتدارەکان بەناوی حکومەت لەھەوڵی ئەوەدان بەھەموو جۆرێک تەنازول بۆ حکومەتی ناوەندی بکەن لە بەرانبەر ڕادەستکردنی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی کە عێراق بەنیازە دابەشیبکات.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە حزبە ده‌سەڵاتدارەکان بەنیازن ئەگەر موچەکە بە تەواوی لەلایەن بەغداوە نێردرا بەپێی پێوەرێک بۆھەر موچەخۆرێک بڕی ۱٥۰ بۆ ۲۰۰ھەزاریان لێ بگێڕنەوە بەناوی باج، بەڵام وەزارەتی درایی پێشنیاریکردووە بەناوی سندوقی ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بگێڕدرێتەوە.

بۆیە داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە دەرچەیەکی یاسایی بۆ ئەو مەبەستە بدۆزێتەوە.

بەپێی پلانەکە ھەر موچە خۆرێک موچەکەی لە سەرو ٥۰۰ ھەزارەوەبێت پلانەکە دەیگرێتەوە بەپێی بڕی موچەکەی ، ئەوانەی موچەکەیان لەسەرو ملیۆنێکەوە بێت بڕی ۲۰۰ ھەزاریان لێدەگێڕدرێتەوە ئەوانەشی کە موچەکەیان لەخوار ئەو بڕەوەیە ئەوا بڕی ۱٥۰ ھەزاریان لێدەگەڕێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.