ئایا حکومەتی ھەرێم بانگھێشتی کۆڕبەندی جیھانی ئابووری داڤۆس کراوە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 615 جار بینراوە

ڕەنجدەر گڕاوی
چالاکوانی سیاسی

رۆژی ۲۳ مانگ کۆڕبەندی ئابووری جیھانی (داڤۆس )لە سویسرا دەستی بەکارەکانی کرد
حکومەتی ھەریم لە ڕاگەینراوێکدا باسی لەوەکرد کە بانگێشتی کۆڕبەندەکە کراوە.

بەڵام ئەگەر سەیریکی سایتی فەرمی کۆربەندی ئابووری جیھانی بکەین لە بەشی پرۆگرامەکان دا دەبینین ھیچ پانێڵێكی حکومەتی ھەریم نیە، بەلام بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆنفرانسیک ھەیە. ئەمە دەرخەری ئەوەیە کەوا حکومەتی ھەریم بانگھیشت نەکراوە بەڵکو خۆی داوای بەشداربوونی کردووە.

ھەموو کەسێک دەتوانیت بەشداری ئەم کۆنفرانسە بکات لە بەرامبەر برێک پارەی دیاریکراو، یا سەرمەیەداریک بیت یا بازرگانێکی ناسراو.

بەشی زۆری چاوپیکەوتنەکانی حکومەتی ھەرێم چاوپێکەوتنی نافەرمی بووە ھیچ چاوپێکەوتنێکی فەرمیان نەبووە کە سەیری وینەکانی چاوپیکەوتنەکان بکەی دەبینی زۆربەیان لە ھۆڵەگشتیەکان بووە.

کۆربەندی ئابووری جیھانی لە داڤۆس، کۆبوونەوەی خۆی بە بەشداری نزیکەی ھەزار و ١٠٠ کەسایەتی دیاری جیھان و سەرۆکی وڵات و حکومەتەکان، وەزیری دارایی و بازرگانی وڵاتان، بزنسمان و کارگێڕی کۆمپانیا گەورەکان کە داھاتی ساڵانەیان لە سەرو ملیارێک دۆلارەوەیە بەڕێوە دەبات، لەگەڵ ھەموو ئەم کەسانەدا ئەستێرە دیارەکانی سینەما و میوزیک بەشدار دەبن تێیدا.

رۆژی ۲۳ مانگ ٤۸ ھەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیھان ناسراو بە داڤۆس بە بەشداری ھەزار و ٧٤ بەرپرس و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا گەورەکان کۆڕبەندەکە بەسترا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.