کاکە نەوشیروان پێی ووتم لە مێروولەوە فێریان دەکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 451 جار بینراوە

ڕزوان عبدالرحمان

لەسەر و بەندی دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕان و پێشترش بەر لە درووس بوونی بزوتنەوەی گۆڕان ، چەند جارێک فرسەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا ، کە دیداری لەگەڵ سازبکەم ، ئەوەی تێبینیم کرد و زۆرجار جەختی لێ ئەکردەوە ڕۆڵی زانکۆ بوو وەک سەنتەر و مەرکەزی بڕیار …
وا ڕێکەووت لەو سەرو بەندە مەلا بەختیار لە ھۆڵی تەلاری ھونەر ووتاری دابوو ، لە میانەی وتارەکەیدا ووتی ” باشترە مێروولە نەچێت بە قولەی قافا” وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەوان قولەی قافن ئێمەش مێروولە ، دوای چەندین پرسیار لە لایەن ھاوڕێیانمەوە ، لێم پرسی پێت وایە ئەو مێروولەیەین نەتوانین سەرکەوین ؟

کاک نەوشیروان بەزەردەخەنەیەکەوە ووتی ” ئەگەر خوا ھیدایەتمان بدات ، وەک مێروولە بەسیستیماتیک کار بکەین ، کە بەرنامەمانە…دڵنیابە بەھیمەتی ئێوەی گەنجان، لە مێروولەوە فێریان دەکەین ، چۆن بەسەر قولەی قافا سەردەکەوین “.

تا ئەو کاتە بە ڕەھای نەمزانی کە ..
مەلا بەختیار چەند قسەکەرێکی بێ زانیاری و ھەرزکاری سیاسیە .
ناشمەزانی کاک نەوشیروان ئەوەندە پیاوێکی وورد و پڕ زانیاریە و پڕە لە ھیوایە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.