ھۆشدارییەک بۆ کۆمەڵی ئـیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

کامەران خدر

لەماوەی ڕابردوودا چەند ھەوڵێک ھەبووە بۆ پێکھێنانی بەرەیەکی ئـیسلامی لەکوردستان بۆ بەشداری کردن لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، ئـەم بەرەیەی کە نیازی دروست بونی ھەبوو یەکگرتووی دانەری پرۆژەکەی بوو، ھۆکاری سەرەکیش لەداڕەشتنی ئـەو پرۆژەیەبۆ ئـەوە دەیگێڕمەوە کە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئـیسلامی بەشێکی زۆری بنکەی جەماوەری و دەنگی شەقامی لەدەست چووە، بەھۆکاری بێ ھێزی یاخود نەبوونی ھەڵوێستێکی رون بەرامبەر ئـەو بلۆکە سوڵتانییەی کەماوەیی نزیکەی سێ دەیەیە ھەرێم دەبەن بەرێوە، و زۆر جاریش ھاوھەڵوێست بوونیان لەزۆر مەوقیفی سیاسی لەگەڵ دەسەڵات بەتایبەت لەگەڵ پارتی.

لەئـێستادا دوای ماوەیەک لەوەستانی پرۆژە دوبارە یەکگرتوو دەیەوێت پرۆژەکە بخاتە بواری جێ بەجێ کردن، ئـەم ھەوڵەی یەکگرتوو لەکاتێکدایە کە کۆمەڵی ئـیسلامی وەک ھێزێکی کاریگەری خاوەن دەنگی شەقام لەگەڵ گۆڕان و ھاوپەیمانی بەشداری ھاوپەیمانیەتی نیشتمانی کردووە لەناوچە جێ ناکۆکەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق، وە ھەوڵی ئـەوە ھەیە لەکوردستانیش بەھەمان شێوەی عێراق بەرەیەکی فراوان وەک بلۆکێکی مێژووی بەرامبەر بەو بلۆکە سوڵتانییە پێک بێنن، بەڵام یەکگرتووی ئـیسلامی کە خۆی نیەتی ئـەوەی نییە بەشداری ئـەو بەرەیە بێت کە گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی دەیانەوێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دروستی بکەن.

ئـەم ھێزە لە ھەوڵی ئـەوەدایە وەک فشارێک لە بەرامبەر کۆمەڵ بەرەیەکی ئـیسلامی دروست بکەن و وەک تاکە لیستی ئـیسلامی لەگەڵ بزوتنەوە خۆیان بناسنن و بەشێکی دەنگەکانی کۆمەڵ بەو ناوەوە بۆخۆیان ببەن. لێرەدا پێ ویستە کۆمەڵی ئـیسلامی ترسی لەم چەند دەنگە نەبێت و لە ھەڵوێستە سیاسییەکانی خۆی بەردەوام بێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ئـایدۆلۆژیای دینی کە ئـەو دوو ھێزە وەک موزایەدە بەرامبەر کۆمەڵی ئـیسلامی بەکاری دێنن.

لەکۆتایدا ھیوامان وایە کە گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی پەلە بکەن بۆ پێکھێنانی ئـەو بەرەیە و ھەوڵی ئـەوەش بدەن کە قەناعەت بە برایانی یەکگرتوو و بزوتنەوە و نەوەی نوێش بێنن کە بێنە ناو بەرەکە، لەحاڵەتی پێک نەھێنانی ئـەو بلۆکە دڵنیام چوارساڵی ئـایندەی ھەرێم چوار ساڵێکی دژوار دەبێت بۆ دەنگی ئـازاد، دوبارە دەبێت شەرعیەت بدەینەوە ئـەو سیستەمە فاشلەی کە زادەی فکری پارتی و یەکێتی یە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.